"محەممەد عەلی حووسی" : خەڵکی یەمەن رۆژی شەممە دەبنە هۆی سەرسووڕمانی خەڵکی جیهان
دوای راگەیاندرانی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی "سالح عەلی ئەلسەماد"ی سەرۆکی کۆچکردووی ئەنجوومەنەی باڵای ڕامیاریی یەمەن لە رۆژی شەممە (سبەینێ)وە "محەممەد عەلی حووسی" سەرۆکی لیژنەی باڵای ڕاپەڕینەکەی یەمەن ڕایگەیاند : خەڵکی ئەو وڵاتە ڕۆژی شەممە دەبێتە هۆی سەرسوورمانی خەڵکی جیهان .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی هەواڵدەری ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛"محەممەد عەلی ئەلحووسی" لە لاپەرەی تاکە کەسی خۆی دا لە توئیتەر دا نووسی: یەمەن بە گەڕانەوەی بۆ سەر مێزی دانووستان، پێکهاتنی لێژنەی ئاتشی نیشتمانی، هاتن بۆ بەردەم سندووقی دەنگدان بۆ هەڵبژێردرانی سەرۆک کۆماری و سەرۆکی پەرلەمان کە نوێنەرانی هەموو گرووپەکانی یەمەن بێت ئامادەیە .
"ئەلحووسی" وتیشی: ڕەوشی دەستەبەرییەکانی نێو دەوڵەتری ، دەستپێکرانی بنیاتنانەوە، قەرەبووی زەرەرەکان، ڕاگەیاندرانی لیخۆشبوونی گشتی و ئازادی سەرجەم قۆڵبەستکراوان و بەڕێوە بردنی کۆپرسی لەبارەی هەموو بابەتەکانی بەر ناکۆکی لە وینەی برگەکانی دیکەیە کە یەمەن بۆ ئەندامانیی ئامادەیی ڕاگەیاندووە.
لیژنەی بەڕێوە بەرایەتی ڕێ وڕەسمی ئەسپاردە کردنی "سالح عەلی ئەلسەماد" سەرۆکی کۆچکردووی ئەنجوومەنەی باڵای سیاسی یەمەنشەوی چوارشەممە لەبەیاننامەیەک هاوکات لەگەڵ راگەیاندنی بەڕێوە چوونی ئەم ڕێو ڕەسمە واتە ناشتنی تەرمیی پاکی ئەم شەهیدە لەبەیانی شەممە (سبەێنی) لە "سەنعا" لە سەر گرنگایەتی بەشداری بەربڵاوی خەڵک لە ریو ڕەسمی ئەسپاردە کردنی ئەم رێبەرە شەهیدە هاوڕەوت لەگەڵ ڕاگەیاندرانی ئەمەگداری و قەدرناسینی فیداکارییەکانی ، جەختیان کرد. "سالح ئەلسەماد" رۆژی پێنج شەممە ١٩ ئاپریل دوا بە دوای پەلاماری فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی ڕژێمی سەعوودی لە ستانی ئەلحەدیدە، رۆژئاوای یەمەن شەهید کرا .