نیسان 28, 2018 20:06 Asia/Tehran
  • محەممەد عەلی ئەلحوسی: یەمەن لەبەرانبەر زاڵیەتی خوازان وموستەکبران بە چۆک دانایەت

سەرۆکی لێژنەی باڵای ئینقلابی یەمەن ڕایگەیاند : نەتەوەی ئەم وڵاتە هەمیشە سەربەرز بووە وسەربەرز دەمێنێتەوە ولەبەرانبەر زاڵیەتی خوازان وموستەکبران هەروەک عەرەبستانی سەعودی ، ئەمریکا ، ئیمارات وئیسراییل بەچۆک دانایەت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆشەممەی ئەلعالەم " محەممەد عەلی ئەلحوسی" سەرۆکی لێژنەی بالای ئینقلابی یەمەن لە ڕی وڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی شەهید " ساڵح ئەلسەماد" سەرۆکی کۆچکردووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن کە ئەمرۆ شەممە لە مەیدانی " ئەلسەبعین " لە سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو ، ڕوولە دوژمنان وتی: ئێوە بە کوشتنی خەڵک وبەرپرسانی یەمەن کارێک نابەنە پێش ویەمەن هەروا بەهێزو پاوەجێ لە مەیدان دەمێنێتەوە. ئەلحوسی پێداگری کرد: ئەنساروڵڵا لە ڕێبەرانی خۆی دەرس ووانەی عیزەت وسەربەرزی فێر بووە وئەم سەرکەوتنە هی هەموو خەڵکی یەمەنە . ڕێوڕەسمی ئەسپەردە کردنی تەرمی " ساڵح ئەلسەماد" ئەمڕٶ بە بەشداری ژمارێکی زۆر لە خەڵک وبەرپرسان لە سەنعا لە حاڵێکدا بەڕێوەچوو کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی چەندین جار ئەم شارەیان دایە بەر پەلاماری خۆیان . سەرچاوەکانی میدیایی یش لە شەهید بوونی یەمەنیەک کە کەوتبووە بەر پەلامارەی موشەکە سەعودیەکان بەرەو مەیدانی ئەلسەبعین ی سەنعا هەواڵیان دا. ساڵح ئەلسەماد ڕۆژی پێنج شەممە نۆزدەی ئاوریل لە پەلاماری فڕۆکە شەرکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی لە پارێزگەی ئەلحەدیدە لە رٶژئاوای یەمەن شەهید کرا. پەلامارەکانی عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا بۆسەریەمەن چووەتە ناو سێ ساڵ وئەم پەلامارانە هەروا بەبێ ئامانجی سیاسی وتەنیا بە درێژەی قەڵاچۆی خەڵکی یەمەن وهەروەها ڕۆخانی ژێر خانەکانی سەرەکیی ئەم وڵاتە ولە ئاکامدا پەرەی نەخۆشییەدرمییەکان درێژەی هەیە .

سەرپەیڤ