پەلاماری مووشەکی بۆسەر بنکەی هێزی سعودی لە نەجران
یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی یەکشەممە باسی هاوێژرانی مووشەکێکی بالستیکیان کردبوسەر بنکەی هێزی سعودی لە نەجران لە باشووری عەرەبستان.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ، یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاند بە مووشەکێکی بالستیک لە چەشنی زلزالی دوو ، بنکەی هێزی سعودییان لە نەجران داوەتە بەر پەلامار .
جیزان لە باشوری عەرەبستانیش دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە کەوتە بەر پەلاماری هەشت مووشەکی بالستیکی سوپاو لیژنەجەماوەرییەکانی یەمەن .
بەرگریی ئاسمانیی سوپا ولیژنە جەماوەرییەکانی یەمەنیش شەوی یەکشەممە فڕۆکەیەکی سیخوڕیی بێ فڕۆکەوانی عەرەبستانی سعودیی لە جیزان دایە بەر پەلامار.
بەرلەمە شەرەف لوقمان وتەبێژی سوپای یەمەن پێداگری کرد بوو ،بنکە و هەروەها دامەزراوەکانی ئابووریی دەستدرێژکاران هەتا بایکۆت و دەستدرێژی کردنیان بۆسەر یەمەن درێژەی هەبێت دەکەوێتە بەر پەلاماری مووشەکی یەمەنییەکان .