نیسان 29, 2018 10:02 Asia/Tehran
  • کوژرانی  شەش چەکداری سعودی لە سنووری یەمەن

لەبەر پەلاماری هێزەکانی یەمەنی بۆسەر بنکەی سوپای سعودی لە سنووری عەرەبستان لەگەڵ یەمەن، لانیکەم شش چەکداری سعودی کوژران .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەسیرە، لەم پەلامارە کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆسەر بنکەی سعودییەکان لە ناوچەی سنووریی  حەد، ئەنجام بوو، ژومارێک  چەکداری سعودیش بریندار بوون و بنکەکانیان تێک شکێندرا.

یەکەی مووشەکی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن، دوێنێ شەممە بنکەکانی هێزی سعودیان  لە جیزان بە هەشت مووشەک دایە بەر پەلامار  .

پەلاماری مووشەکیی سوپا و هێزە جەماوەرییەکانی یەمەن لەوڵامی  پەلاماری  ڕۆژی شەممەی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی سعودی بۆسەر سەنعای پێتەختی ئەم وڵاتەو لەسەرووبەندی  بەڕێ کردنی تەرمی شەهید ساڵح عەلی سەماد سەرۆکی شەھید بووی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن، ئەنجام دراوە.

پەلاماری عەرەبستان  بە داکۆکیی ئەمریکا بۆسەر یەمەن لە بیست و پێنجەمی  مارسی  2015 دەست پێکراوە.

ئەم پەلامارانە بە کوشت و بڕی خەڵکی یەمەن و ڕووخاندنی ژێرخانە  گرینگەکانی ئەم وڵاتە ، درێژەی  هەیە.

هێزی یەمەنی لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری دەستدرێژکارانەی عەرەبستان، بنکەکانی ڕژێمی ئالی سعود و بەکرێگیراوانیان لە یەمەن و لە ناوخۆی خاکی عەرەبستان،  دەدەنە بەر پەلامار .

سەرپەیڤ