لەناو چوونی فڕۆکەیەکی سیخوڕیی عەرەبستان لە باکووری یەمەن
فڕۆکەیەکی بێ سەرنشینی سیخوڕیی عەرەبستانی سەعوودی لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن تێکشکا .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەلعالەم ؛ ئەو فڕۆکە سیخووڕیەی عەرەبستان ڕۆژی دووشەمە لە لایەن هێزەکانی بەرگریکاری ئاسمانی ئەرتەشی یەمەن و ئەنساڕوڵڵا لە ناوچەی ئال قراد "ی پارێزگای سەعدە لە ناوچوو . هێزی بەگریکاری ئاسمانیی ئەرتەشی یەمەن و ئەنساڕۆڵڵا ڕۆژی شەمەش فڕۆکیەەکی سیخووڕی ڕژیمی سەعوودی لە جازان لە باشووری ڕوژئاوای عەرەبستانی کردە ئامانج . سیستمی بەگریی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن چەن ڕوژبەرلە تڕوڕی ساڵح سەماد سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەنیش فڕۆکەیەکی سیخووڕی پێشکەوتەی ئەمریکایی لە جۆری ئیم کیو 9 لە سەر ئاسمانی حودەیدە لەناو برد بوو . هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە ئوپڕاسیونی تڕوڕی ساڵح سەماد لە ڕۆژی پێنجشەمە 19 ئاوریل کەڵکی وەرگرتبوو لە فڕۆکەیەکی سیخووڕیی ئەمریکایی ئێم کیو 9 .پەلامارەکانی عەرەبستان بە لاگریی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن بووەتە سێ ساڵ و ئەو پەلامارگەلە هەروا بە بێ ئامانجی سیاسی و تەنیا لەئاراستەی کوشتاری خەڵکی یەمەن و لەناو بردنی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە و لە ئاکامیش دا تەشەنای نەخۆشینەکان درێژەی هەیە . هێزە یەمەنیەکان لە کاردانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکاران بنکەکانی ڕژیمی ئالی سەعوود و بەکرێگیراوانیان لە یەمەن و لە نێو خاکی عەرەبستان دەکەنە ئامانج .