May 02, 2018 12:23 Asia/Tehran
  • درێژەی پەلاماری بەربڵاوی  دەستدرێژکارانی سعودی بۆ سەر پارێزگەی سەعدەی یەمەن

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سعودی لە درێژەی تاوانکارییەکانیان بە دژی خەڵکی یەمەن، ناوچە جۆربەجۆرەکانی پارێزگەی سەعدە لەباکووری یەمەنیان بوردومان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە کەناڵی مەسیرە، زۆربەی پەلاماری  فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر ناوچەی (باقم) ی سەعدە بووە کە بە هۆیەوە چەند، ماڵیش خاپوور کراون.

فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سعودی  هەروەها بۆ سێیەمین جاری بەردەوام، لقی بانکی ناوەندیی یەمەن لە پارێزگەی سەعدەیان بوردومان کرد.

ئەم پەلامارە بووە  هۆی خاپوورکرانی  زۆربەی بیناکانی بانکی ناوەندیی یەمەن و دەورووبەرەکەشی  زیانیان پێ گەیشت.

بانکی ناوەندیی یەمەن لە پارێزگەی سەعدە بە جاران  لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی سعودییەوە  پەلامار دراوە .

هەرلەم حاڵەدا تۆپخانەی هێزی سعودی ناوچەکانی غەمەر  و رازح  یان لە  ڕۆژاوای  پارێزگەی سەعدە  داوەتە بەر پەلامار.

پەلامارەکانی عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا  بۆسەر یەمەن لە مانگی مارسی ساڵی 2015ەوە دەست پێکراوە و کوشت و بڕی  خەڵکی یەمەن و خاپوور کردنی ژێرخانە گرینگەکانی  ئەم وڵاتە ھەروا بەردەوامە.

لە کاتی دەستپێکرانی  پەلاماری سەربازیی  سعودییەکان بۆسەر یەمەن  دەیان هەزار یەمەنی کوژراون و یان بریندار و ئاوارە بوونە.

سەرپەیڤ