هاوێژرانی مووشەکی زلزالی دوو بۆسەر بنکەی هێزی سعودی لە پارێزگەی عەسیر
کەناڵی تەلەفزیونیی مەسیرە، شەوی یەکشەممە باسی هاویژرانی مووشەکی زلزالی دوو ی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بەرەو شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سوپای سعودی و بەکرێگیراوانی ئەوان لە بنکەی سەربازیی عین سورین لە پارێزگەی عەسیری عەرەبستانی کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون، ئەم کەناڵە هەروەها باسی کوژرانی دوو هێزی سعودی کرد لە ئۆپراسیونی یەکەی نیشانە پێکەکانی سوپا و لیزنەکانی جەماوەریی یەمەن لە ناوچەی تەباب شێخ و بنکەی حەسکول لە پارێزگەی جیزان و پەلاماری مووشەکی و راکێتی بۆ شوێنی کۆبوونەوەی هێزی سوپای سعودی لەم پارێزگەیە و پارێزگەی نەجران لە باشووری عەرەبستان.
هەرلەم حاڵەدا لەدرێژەی تاوانکاری سعودییەکان لە یەمەن ، ڕۆژی شەممە لەبەر پەلاماری فرۆکە جەنگییەکانی دەستدرێژکاری سعودی بۆسەر پارێزگەی حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن، کەسێکی سیڤیل کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو .
فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستانی سعودی هەروەها بە پەلامار کردنەسەر ماڵێکی ئاوەدان لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەن، پێنج ئەندامی بنەماڵەیەکی یەمەنیان کوشت .
عەرەبستان لە مانگی مارسی 2015 ەوە لە پێناو هاوپەیمانییەک لە چەند وڵاتی عەرەبی و بە یارمەتی و چراسەوزی ئەمریکا ، پەلامارێکی بەربڵاویان بەدژی یەمەن، هەژارترین وڵاتی عەرەبی دەست پێکرد تا بە بیانوونەی گەڕاندنەوەی عەبدرەبەمەنسوور هادی سەرۆکی لەکارلابراوی ئەم وڵاتە بۆسەر دەسەڵات، بە ئامانج و زێدەخوازییەکانی سیاسی خۆیان بگەن.
شەڕخوازییەکان لە یەمەن سەباری کوژران و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس ئەم وڵاتەی بەرەوڕووی هەژار و قات و قڕی و تەشەنای نەخۆشی جۆربەجۆر کردوەتەوە.
ڕژێمی سەعودی و هاوپەیمانەکانی تائێستا لەبەر خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە هیچکام لە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە ، بگەن.