دڵگرانی "ئانتۆنیۆ گوتریش" لە پەلامارەکانی عەرەبستان بۆسەر خەڵکی سڤیلی نیشتەجێی پێتەختی یەمەن
سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان دڵگرانی دەربڕی لە درێژەی پەلاماری فڕۆکە جەنگیەکانی عەرەبستان بۆسەر گەڕەکە پڕحەشیمەتەکانی سەنعای پێتەختی یەمەن .
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرەنسا ، " ئیستفان دۆجاریک" وتە بێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان رۆژی پێنج شەممە ڕایگەیاند ئانتۆنیۆ گوتریش سکرتێری گشتی ئەم ڕێکخراوەیە لە بارەی درێژەی پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان بۆ سەر گەرەکە پڕحەشیمەتەکانی سەنعا، پێتەختی یەمەن نیگەرانە.
دۆجاریک وتیشی، گوترێش جەختدەکاتەوە کە لە تیکهەڵچوونەکان دا دەبێ یاسای نێو دەوڵەتی مرۆڤدۆستانە لە وان پشتگریی لە کەسانی مەدەنی لەبەر چاو بگیردرێت .
لێژنەی نیو دەوڵەتی خاچی سووریش لە بارەی خولی تازەی پەلامارەکانی ئاسمانی عەرەبستان بۆ سەر گەرەکەکانی پڕ حەشیمەتی پێتەختی یەمەن، پەژارەی دەربڕیوە .
گەرەکەکانی پڕ حەشیمەتی سەنعا لە رۆژانی ئەمدواییە کەوتوونەتە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان کە ئەم پەلامارانە بوونەتە هۆی کوژرانی ژمارێکی زۆر لە کەسانی سیڤیل لە وان منداڵان و ئافرەتان.
عەرەبستانی سەعوودی لە مارچی ٢٠١٥ەوە بە پشتگری ئەمریکا، پەلاماریی بەربڵاوی دژی یەمەن دەستپێکردووە کە ئەم پەلامارانە بوونەتە هۆی کوژران و یان بریندار بوونی هەزاران یەمەنی سیڤیل و کاوڵکرانی ژێر خانەکانی ئەم وڵاتە .