هێرشی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق بۆسەر مۆڵگەکانی داعش لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i337918-هێرشی_هێزەکانی_حەشدی_شەعبیی_عێراق_بۆسەر_مۆڵگەکانی_داعش_لە_سووریا
هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق هێرشیان کردە سەر مۆڵگەکانی داعش جێگیر لە ناوخاکی سووریا .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 11, 2018 12:33 Asia/Tehran
  • هێرشی هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق بۆسەر مۆڵگەکانی داعش لە سووریا

هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق هێرشیان کردە سەر مۆڵگەکانی داعش جێگیر لە ناوخاکی سووریا .

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ هەینیی کەناڵی ئەلعالەم، ناوەندی ڕاگەیاندی حەشدی شەعبیی عێراق بەدەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: تۆپخانەی لەشکری٢٩ی حەشدی شەعبی هێرشی کردەسەر پێگە گرینگەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ئاوایی ئەلعەتاشە لەناوخاکی سووریا.

لەو بەیاننامەدا هاتووە: ئەو هێرشە، پاش پێوشوێن گرتنی جم و جۆڵی تیرۆریستانی داعش ئەنجامی گرت و ڕاستەوخۆ تیرۆریستانی کردە ئامانج، بەهۆی ئەو تۆپبارانە، زیانی قورس لە تەکفیرییەکان کەوت.

فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانیی عێراق رۆژی یەکشەممە بنکەو پێگەکانی داعشیان لە باشووری ناوچەی "الدشیش" لەسووریا هەڵکەوتوو لە هەشت کیلۆمتریی سنووری عێراق بۆردومان کرد.

پاش هاواهەنگیی سووریاو عێراق لە باڵاترین ئاستەکان لەشەڕی دژ بەتیرۆریزم، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممە فەرمانی هێرش بۆسەر تیرۆریستانی داعش لەناوخاکی سووریای دەرکرد.

سەرباری شکست هێنانی داعش لە عێراق و سووریا، تیرۆریستانی ئەو گرووپە هەروا بەشێوەی پرژو بڵاو لەناوچەی سنوورییەکانی عێراق و سووریا ئامادەن و کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدەن.