پەلاماری مووشەکیی یەمەنییەکان بۆسەر عەرەبستان
یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن شەوی هەینی بە مووشەکێکی بالستیکی بەدری یەک، بنکەی درب لە جیزان لە باشووری عەرەبستان داوەتە بەر پەلامار .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی یەمەن "سەبە" سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند: سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، بنکەی بەکرێگیراوانی سعودی لە کێوی جەحفان بنکەی مەحانیش لە ڕۆژاوای بنکەی عەین حارە و بنکەی مرماد لە جیزانی عەبەستانیان داوەتە بەر پەلامار .
هەرلەم حاڵەدا یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بەیانی ڕۆژی هەینی باسی هاویژرانی مووشەکێک بۆسەر بنکەی هێزی سعودی لە پارێزگەی عەسیرە لەباشووری عەرەبسانیان کرد .
هێزی بەرگری سوپا و لیژنەکانی جەماوەیی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی ڕۆژ بە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنێ.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی ساڵی 2015 ەوە دەستی داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە بە بیانووی گەڕاندنەوەی عەبدرەبە مەنسوور هادی ، سەرۆکی لەکارلابراوی یەمەن بۆسەر دەسەڵات.
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژران و زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .
دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردوەتەوە.