May 13, 2018 19:52 Asia/Tehran
  • وڵامی هێزە جەماوەریەکانی یەمەن بە دەسدرێژکاریەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودیایی

بزووتنەوەی جەماوەریی ئەنساڕۆڵڵای یەمەن باسی لە وەبەرپەلاماردانی تانکێکی عەرەبستان و کوژرانی چەند سەربازێکی سەعوودیایی کرد لە دەڤەریی نەجرانی ئەو وڵاتە.

 بە گوێرەی   ڕ اپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  هەواڵدەریی   خوێندکارانی   ئێرانی  ئیسنا   بە گێڕانەوە  لە هەواڵدەریی  سەبا " ئەو تانکە  بە مووشەکێکی کونتڕۆڵ کراو  لە باشووری  عەرەبستان کەوتە بەر پەلامار . هەروەها  سەرچاوە سەربازیەکان  لە یەمەن  ڕایانگەیاند  لە پەلاماری  تۆپخانەیی  هێزەکانی یەمەنی  سێ بنکەی  ئەرتەشی عەرەبستان  لە ناوچەی  جازان  لە باشووری عەرەبستان لە لایەن    ئەرتەش و هێزە جەماوەریەکانی یەمەن   پەلامار درا   و بە دوای ئەوە  ژۆمارێک  لە سەربازانی سەعوودی کوژران .  بولدزێرێکی سەربازیی عەرەبستانیش  بە مووشەکێک لە بنکەی   ئەلمەحڕووق  لە ناوچە  سنووریەکانی  ئەو وڵاتە  لە گەڵ یەمەن  لەناو چوو .   هێزە یەمەنیەکان  لە کاردانەوە  بە پەلامارەکانی  دەسدرێژکارانی   هاوپەیمانیی  سەعوودی  بنکە  و مەتەرێزەکانی  ڕژیمی  ئالی سەعوود  و بەکرێگیراوانی  لە یەمەن  و لە ناوخۆی  خاکی عەرەبستان ئەدەنە بەر پەلامار .  عەرەبستان   بە لاگریی  ئەمریکا   ئیمارات  و چەن  وڵاتی دیکە  لە مارسی  2015وە  دەستی داوەتە   دەسدرێژکاری  سەربازی بۆ سەر یەمەن  و گەمارۆی  زەوینی دەریایی  و ئاسمانی  ئەو وڵاتە  شەڕنانەوەی  عەرەبستان  و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن  تا ئێستا   بووەتە   هۆی کوژرانی  زیاتر لە 14 هەزار یەمەنی  بریندار بوونی   دەیان هەزار  کەس و ئاوارە بوونی  ملوێنان یەمەنی .

سەرپەیڤ