پەلامارە بەربڵاوەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی بۆ سەرسەنعا وسەعدەی یەمەن
فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی ناوچە ئاوەدانەکان لە پارێزگەکانی سەنعا وسەعدە ی یەمەنیان دایە بەر پەلاماری خۆیان .
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلمەسیرە فڕۆکە شەڕ کەرەکانی سەعودی ناوچەی مەجز هەڵکەوتوو لە پارێزگەی سەعدە لە باکووری یەمەنیان لە چەند نۆرە دا بومباران کرد. شاری" نهم " لە پارێزگەی سەنعا ی یەمەنیش چەندین جار کەوتە بەر دەسدرێژی پەلامارە قورسەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی دەسدرێژکاری سەعودی . سەرچاوەیەکی سەربازی یەمەنیش ڕایگەیاند : توپخانەی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن لە وەڵام دانەوە بە پەلاماری دەدرێژکارانەی عەرەسبتان بۆسەر ئەم وڵاتە کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ناوچەی ئەلتوال لە جیزان لە باشووری عەرەبستانیان دایە بەر پەلامار کە بەهۆیەوە زیانی قورس لەبەکرێگیروانی سەعودی کەوت. عەرەبستان لە مارسی دووهەزارو پازدە لەچوارچیوەی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی لەوان ئیمارات وبە یارمەتی وچرا سەوزی ئەمریکا پەلامارە بەربڵاوەکان لەدژی یەمەنی ، دەسپێکرد هەتا بە بیانوی گەڕاندنەوەی عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەم وڵاتە بۆ دەسەڵات، بگاتەمەبەست ئامانجە زیدەخوازیەکانی سیاسی خۆی.