تێککشانی فڕۆکەی سخوڕیی سعودی لە رۆژاوای یەمەن
May 21, 2018 13:18 Asia/Tehran
سەرچاوە یەمەنیەکان شەوی رابردوو باسی تێکشکاندنی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سخوڕیی رژێمی سعودیان کرد لە رۆژاوای یەمەن .
بەپێی راپۆری سەرچاوە یەمەنیەکان ، بەرگریی ئاسمانیی ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن ئەم فڕۆکە سیخوڕیەی رژێمی سعودی لە ناوچەی جەبەل نار لە شارستانی حەرز ی پارێزگەی حەججەی رۆژاوای یەمەن پێکاوە .
سەرچاوە یەمەنیەکان ئاماژەیان نەکردووە بە جۆری فڕۆکە بێسەرنشینە لێدراوەکە .
ئەرتەش و گوردانە جەماوەریەکانی یەمەن لە کاتی دەسپێکی هێرشی هاوپەیمانیی سعودی بۆسەر یەمەنەوە تا ئێیستا بە دەیان فڕۆکەی بێسەرنشینی سخوڕیی سعودی و هاوپەیمانەکانی ئەو رژێمەیان بەرداوەتەوە .