May 23, 2018 10:47 Asia/Tehran
  • هاوێژرانی مووشەکی

یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن پێگەی بەکرێگیراوانی سەر بە هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعوودیایی لە پارێزگای تەعزی هەڵکەوتوو لەباشووری رۆژئاوای یەمەنی بە مووشەکی"زلزالی دوو" پێکا.

بەپێی راپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە ئەلعالەم؛ بەهۆی تێگیرانی مووشەکی زلزالی دوو و چەند گولـلەهاوەن لە پێگەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لەناوچەگەلێکی پارێزگای تەعز، ژمارێک لەو بەکرێگیراوانە کوژران وبریندار بوون.

یەکەی مووشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرلەبەیانی رۆژی دووشەممە فڕۆکەخانەی جیزان لەباشووری عەرەبستانی بە مووشەکی بالستیکی"بەدری یەک" مووشەکباران کرد.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە کاردانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکاران، بنکەو پێگەکانی رژیمی ئالی سەعوود و بەکرێگیراوانی لە یەمەن و ناوخاکی عەرەبستان دەکەنە ئامانج.

عەرەبستان لەمارسی٢٠١٥ـەوە لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەک پێکهاتوو لە چەند وڵاتی عەرەب لەوان ئیمارات و بەیارمەتی و چراسەوزی ئەمریکا پەلاماری بەرفراوانی لەدژ یەمەن دەسپێکرد هەتا بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بۆسەر دەسەڵات، ئامانج و زێدەخوازییە سیاسییەکانی جێ بەجێ بکات.

رژیمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیەوە هیچ کام لە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە، بێننەدی.

سەرپەیڤ