کوژرانی پێنج سەربازی دەسدرێژکاری سەعوودیا لەسنووری یەمەن
میدیا سەعوودیەکان ڕایانگەیاند: پێنج سەربازی سەعوودیایی ئەمڕۆ چوارشەم لەئاکامی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە جەماوەریەکانی ئەنساروڵڵای یەمەن لەسنوورە باشووریەکانی ئەو وڵاتە کوژراون.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی مێهر بەگێڕانەوە لە سپۆتنیک، میدیا سەعوودییەکان ڕایانگەیاند، ئەو پێنج سەربازە سەعوودییە لەسنوورە باشووریەکانی عەرەبستان لەگەڵ یەمەن(جیزان، نەجران وعەسیر) کوژراون.
هێزە یەمەنییەکان لەکاردانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکاران، بنکەو پێگەکانی رژیمی ئالی سەعوودو بەکرێگیراوانی لە یەمەن و ناوخاکی عەرەبستان دەکەنە ئامانج.
لەهەمان کاتدا دەسدرێژکارانی سەعوودی ناوچەگەلێکی شارەکانی "منبە"و" سحار" لەپارێزگای سەعدە لەباکووری یەمەنیان مووشەکباران و تۆپباران کرد.
عەرەبستان لەمارسی٢٠١٥ـەوە لەچوارچێوەی هاوپەیمانییەک پێکهاتوو لە چەند وڵاتی عەرەب لەوان ئیمارات و بەیارمەتی و چراسەوزی ئەمریکا پەلاماری بەرفراوانی لەدژ یەمەن دەسپێکرد هەتا بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی ئەو وڵاتە بۆسەر دەسەڵات، ئامانج و زێدەخوازییە سیاسییەکانی جێ بەجێ بکات.
رژیمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیەوە هیچ کام لە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە، بێننەدی.