May 25, 2018 16:59 Asia/Tehran
  • ڕێکخراوی نەتەوەکان : زیاتر لە ١٨ملوێن یەمەنی بەرەوڕووی برسێتین

ڕێکخراوی نەتەوەکان بەوریایی دان لەمەر رەوشی شپرزەی مرۆیی لە یەمەن ڕایگەیاند زیاتر لە١٨ملوێن یەمەنی لەگەڵ برسێتیدا بەرەوڕوون.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینی کەناڵی ئەلمەیادین، ڕێکخراوی نەتەوەکان ڕایگەیاند، نزیک بە هەشت ملوێن و٤٠٠هەزار یەمەنی لەگەڵ مەترسیی برسێتیدا بەرەوڕوون و ئەگەر بارودۆخ باش نەبێ دە ملوێن یەمەنی دیکە لەگەڵ ئەو مەترسییەدا بەرەوڕوو دەبن.

ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕاگەیاندنی ئەوەی کە پشکنینەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی بووەتە مایەی بێ متمانەیی کۆمپانیاکانی گواستنەوە، نیگەرانی دەربڕیوە لەمەڕ کەمکرانی ڕێژەی هاوردەی خۆراک بۆ یەمەن لەڕێی بەندەرەکانی ئەو وڵاتە لە لێوارەکانی دەریای سوور.

رێکخراوی نەتەوەکان داوای لە هاوپەیمانی سەعوود و دەوڵەتی لەکارکشاوەی یەمەن کرد، هاوردەی خۆراک و سووتەمەنی لەڕێی بەندەرە تیجارییەکان بەهێز بکەن.

شەڕی عەرەبستانی سەعوودی لەدژ یەمەن لە٢٦ی مارسی٢٠١٥ـەوە دەس پێ کرا و هاوپەیمانی بەسەرکردایەتی ریاز جگە لە بۆردومانی ناوچە جیاجیاکانی یەمەن، گەمارۆی هەمەلایەنەشی لەدژ ئەو وڵاتە سەپاندووە.

ئەنتۆنیۆ گۆترێش، سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کارەساتی مرۆیی سەرچاوە گرتوو لەو شەڕەو گەمارۆی بەگەورەترین کارەسات لەماوەی دەیان ساڵی ڕابردوو ناوبردووە.

سەرپەیڤ