کەوتنە بەرپەلاماری فڕگەی ئابها ی عەرەبستان لەلایەن فڕۆکە بێ سەرنشینەکانی یەمەنی
هێزی ئاسمانی یەمەن ڕایگەیاند : یەکەی فڕٶکە بێ سەرنشینەکانی ئەم وڵاتە فڕگەی ئابها لە عەسیر ی عەرەبستانیان دایە بەر دەسڕێژ.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕٶژی شەممەی هەواڵدەری فارس بە گیڕانەوە لە کەنالی ئەلمەسیرە هێزی ئاسمانی سوپای یەمەن بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتی: دوای چەندین پەلاماری فڕۆکە ی بێ سەرنشینی یەمەن بۆسەر فڕگەی ئابها ی عەرەبستان فڕینەکان بۆ ئەم فڕگەیە ڕاگیراوە. شایانی باسە ئەم إرۆکانە لەجۆری قاسفی یەکە کە سوپای یەمەن پێشتر پەردەی لەسەر لادابوو هەرلەم حاڵەدا میدیاکانی سەعودی ڕایانگەیاند : چوار سەربازی ئەم وڵاتە لە تێکەڵچوون لەگەل هێزە یەمەنیەکان لەباشووری عەرەبستان کوژراون. لەلایەکی ترەوە ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی ناوچەگەلیک لە شارستانی سنووری ڕازح یان بومباران کرد. هەروەها فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعودی بە بومباران کردنی ناوچەی ئەلعەبلە لەپاڕێزگەی عومران دوو کەسی سێڤێلی یەمەنی کوژران ویەک کەسی تریش بریندار بوو. عەرەبستان لە مارسی ٢٠١٥ لە چوارچیوەی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی لەوان ئیمارات وبە یارمەتی وچرا سەوزی ئەمریکا پەلامارە بەربلاوەکانی لەدژی یەمەن دەسپێکرد هەتا بە بیانوی گەڕاندنەوەی عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەسەر کار لابراوی ئەم وڵاتە بۆ دەسەڵات بەمەبەست وئامانجە زیدەخوازیەکانی سیاسی خۆی پەردە دابنێت. ڕژێمی سەعودی وهاوپەیمانەکانی هەتا ئێستاکە بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە هیچ کام لە مەبەست وئامانجەکانیان لەم وڵاتە بگەن. هێزەکانی یەمەنی لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی دەسدڕێژکاران بنکە وپیگەی ڕژێمی ئالی سەعود و بەکرێگراوەکانیان لە یەمەن ولەناوخۆی خاکی عەرەبستانئەدەنە بەر دەسڕێژ.