پۆمپێئۆ بانگەشە دەکات واشینگتۆن هەوڵ دەدات بۆ بەرتەسک کردنەوەی قەیرانی یەمەن
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئاوڕدانەوە لە داکۆکیی چەکەمەنی واشینگتۆن لە عەرەبستان لە شەڕی یەمەن، بانگەشەی کرد کۆشکی سپی هەوڵ دەدات بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی مرۆیی لەم وڵاتەدا.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ "مایک پۆمپێئۆ" ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی گوێبسیتی لێژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە وەڵام بە ڕەخنەکانی نوێنەران لە پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر ناوچە مەدەنییەکان لە یەمەن و داکۆکیی کۆشکی سپی لە ڕیاز بانگەشەی کرد: دابین کردنی چەکی وردبینتر بۆ عەرەبستان مەترسیی وەبەر پەلامار کەوتنی خەڵکی مەدەنی کەمتر دەکاتەوە.
پۆمپێئۆ وتی: دابین کردنی ئەو چەشنە چەکانە بۆ خەڵکی مەدەنی مانایەکی باشی هەیە و دەوڵەتی ئەمریکا هەروەها هەوڵ دەدات یارمەتی بدات بە کەم بوونەوەی قەیرانی مرۆیی لە یەمەندا.
ئەمریکا لە دوایین داکۆکیی سەربازیی خۆی لە عەرەبستان لە شەڕی یەمەن، هەشت کۆپتەری پێشکەوتووی«شینوک -47 اف» دەفرۆشێ بە ڕیاز کە تایبەت بە ئۆپەراسیۆنی گواستنەوەیە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە 13 هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.