وەبەر پەلامار کەوتنی بنکەی هێزی سعودی لە جیزان
یەکەی مووشەکی و تۆپخانەی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، بەیانی ڕۆژی چوارشەممە بنکەی هێزی سعودیان لە جیزان لە باشووری عەرەبستان، دایە بەر پەلامار .
بەپێی ڕاپۆ>رتی ئیرنا لەم پەلامارە ژومارێک هێزی سعودیش کوژران.
هێزی یەمەنیش بە بەرپەرچ دانەوەی ئۆپراسیۆنی هێزی سعودی و بەکرێگیراوانیان لە بازگەی عەلەب لە عەسیری عەرەبستان، ژومارێک لەوانیان کوشت.
هێزی بەرگری سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری گەمارۆی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی سعودی ، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ پەرە دەستێنێ .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مانگی مارسی 2015 دەستیان داوەتە دەستدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .
دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووەتەوە.
ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکاناین لەم وڵاتە دا بگەن .