حوزه‌یران 01, 2018 17:00 Asia/Tehran
  • درێژەی خۆپێشاندانی دژە دەوڵەتی لە ئۆردۆن

خۆپێشاندانی جەماوەریی ئۆردۆنیەکان لەپێناو دەربڕینی نارەزایەتی بەڕێژەی ئاوسان زیادکرانی دەرماڵەو نرخی سووتەمەنی هەروا بەردەوامە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، هێزە ئاسایشییەکانی ئۆردۆن دوێشەو(پێنج شەممە) پێشیان گرت بە بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی ناڕەزامەندانەی شارومەندانی ئەو وڵاتە بۆ نەیارەتی لەگەڵ چوونەسەری نرخی بەرهەمە نەوتییەکان، لەبەردەم باڵەخانەی سەرۆک وەزیریی لە ئەممان(پایتەختی ئۆردۆن) .

ئۆردۆن لەبەر کەمهێنانی بودجەو چوونەسەری قەرز و قۆڵەکانی بەرەوڕووی بارودۆخی نەشیاوی ئابوورییە، ئەوەش بووەتەهۆ تاکوو ئەو وڵاتە ڕووبکاتە زیادکردنی پیتاک لەسەر بەسەدان کاڵای خۆراکی و بەکارهێنان.

پێشتر، "جەواد عەنانی" یاریدەری سەرۆک وەزیرانی پێشووی ئۆردۆن، بەئاماژە بەوەی کە ڕەوشی ئابووریی وڵاتانی عەرەبی دەڤەری کەنداوی فارسیش شپرزەیە، وتی: خەرج وبەرجی ئەو وڵاتانە بەسەرنجدان بە کەمکرانی نرخی نەوت و تێچووی ئابووریی شەڕی دژ بەیەمەن، چووەتەسەر.

سەرپەیڤ