حوزه‌یران 01, 2018 17:50 Asia/Tehran
  • ئۆپراسیۆنی هێزە یەمەنییەکان لەدژ بەکرێگیراوانی سودانی

لە هەڵمەتی هێزە یەمەنییەکان، لەدژ بەکرێگیراوانی سودانی لەناوچەی "وعوع" لە نەجران(باشووری عەرەبستان) ژمارێک لەوان کوژران.

بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ هەینیی کەناڵی ئەلعالەم، لەو هەڵمەتەدا چەند ئۆتۆمبیلی سەربازیی بەکرێگیراوانی سودانی تێکشکێندراو دەیان کەسیش بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرەکان، پاش هێرشی هێزە یەمەنییەکان، دەسدرێژکارانی هاوپەیمانیی عەرەبستان، لەناوچەی نەجران پاشەکشەیان کردو هەڵاتن.

تۆپخانەی سوپای یەمەنیش پێگە سەربازییەکانی عەرەبستان لەناوچەی جیزان هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستانیان تۆپباران کردو خەساری زۆریان لەو پێگانە دا.

بەپێی راگەیاندنی سەرچاوە خۆجێیەکان، لانیکەم حەوت سەربازی سەعوودی لەناوچەی جیزان بەدەست قەناسەچیانی یەمەنی کوژران.

عەرەبستان بەپاڵپشتی هەمەلایەنەی ئەمریکا لەمارسی٢٠١٥ وە هێرشی کردۆتەسەر یەمەن و هێزە یەمەنییەکانیش لەکاردانەوە بەپەلاماری دەسدرێژکاران، پێگەکانی رژیمی ئالی سەعوود لە یەمەن و لەناوخاکی عەرەبستان دەپێکن.

شەڕخوازیی عەرەبستان وهاوپەیمانانی لە یەمەن بەبیانووی گەڕاندنەوەی عەبد ڕەببە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن، تائێستا کوژران وبرینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ