کوژرانی دەیان بەکرێگیراوی سعوودیایی لە یەمەن
ژومارێک بەکرێگیراوی سەربە هاوپەیمانیی سعوودیایی لە ناوچە شەڕلێدراوەکانی باکوور و ڕۆژئاوای یەمەن کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم بەکرێگیراوانە لە ئۆپراسیۆنی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بەمەبەستی پێشگیری کردن لە پێشڕەوی هێزی هاوپەیمانی سعودی لە ناوچەکانی جیزان و عەسیر لە باشووری عەرەبستان و لێوارەکانی ڕۆژاوایی یەمەن کوژراون.
هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن هەروەها لەم ئۆپراسیۆنە دا حەوت ئوتوموبیلی سەربازی سوپای عەرەبستانیان لە ناوچەکانی ئۆپراسیونی لە سنووری باشووری ئەم وڵاتە، تێک شکاند.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی 2015 ەوە دەستیان داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بوسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بەملوێنان یەمەنی .
دەستدرێژکاری سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی خۆراک و دەرمان کردووە .
ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگری گەلی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانی خۆیان لەم وڵاتە بگەن.