لەقاودانی هاوکاری زایۆنیستەکان و ڕژێمی دژەیەمەنی سەعوودیا لەلایەن ئەنساروڵڵاوە
عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕۆژی شەممە هاوکاریی چەکداریی ڕژێمی زایۆنیستی لەگەڵ سعودویەکان بەدژی یەمەنی لەقاودا.
بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی مەسیرە، بەدرەدین حوسی بەڕاگەیاندنی ئەمەی لە ماوەی چەند ڕوژی ڕابردوودا شایەتی فڕینی فڕۆکەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بەسەر ئاسمانی پارێزگەی حەدیدە لە ڕوژاوای یەمەن بووە، وتی : هاوکاری سەربازی زایۆنیستەکان لەگەڵ ڕژێمی ئالی سعوود لە ئەنجام دانی تاوانکاری بەربڵاو بە دژی خەڵکی یەمەن وەک داکۆکییەکانی ئەم ڕژێمە لە تاقمی تیرۆریستی لە سوریایە.
لەقاودانی ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا سەبارەت بە هاوکاری سەربازی زایۆنیستەکان لەگەڵ ڕژێمی ئالی سعود بەدژی خەڵکی یەمەن لە حاڵێکدایە کە پارێزگەی حەدیدەی یەمەن ئەم ڕۆژانە شایەتی تێکهەڵچوونی قوس لەنێوان بەکرێگیراوانی سعودی و سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەنی بووە .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی ساڵی 2015 ەوە دەستی داوەتە دەستدرێژکاری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە .
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .
ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگری گەلی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە دا بگەن.