کۆنترۆڵی سوپای یەمەن بەسەر ناوچەی "تائف"ی سەربە پارێزگەی حەدیدە
سوپاو لیژنە جەماوەریەکانی یەمەن توانیان کۆنترۆڵی ناوچەی تائف لە شاری دریهمی سەربە پارێزگەی حەدیدە بەتەواوی بەدەستەوە بگرن .
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون ، سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن توانیان بە تێک شکاندنی ئوتوموبیلی سەربازی بەکرێگیراوانی سعودی لەبەرەی حەیس لە باشووری پارێزگەی حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن ، چوار کەس لە بەکرێگیراوان بکوژن و نۆ کەسی دیکەشیان بریندار کرد .
هەرلەم حاڵەدا، یەحیا شەرەف، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی بەندەرەکانی دەریای سووری یەمەن ڕایگەیاند: دوو گەمی سەر بە هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی بەرەو ئوتوموبیلی بەرنامەی جیهاانیی خۆراک پەلاماریان کرد و ئەم ئوتوموبیلە کە بارەکەی لەبەندەری حەدیدە دابەزاند بوو بەرەو شوێنی نادیار گواستەوە .
هاوپەیمانی عەرەبستانی سعودی و ئیمارات لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە ئۆپراسیۆنێکیان بە ئامانجی داگیرکردنی بەندەری حەدیدە دەست پێکردووە.
سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن بۆ پێشگرتن بەم پێشڕەوییە لە چەند ڕۆژی ڕابردووەوە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاوی بە دژی هێزی دەستدرێژکاری هاوپەیمانی سعودی ئەنجام دا و سەرکەوتنی گرینگیان بە دەست هێناوە.