حوزه‌یران 04, 2018 12:59 Asia/Tehran
  • کوژرانی لەشکریانی دەست درێژکاری سەعودی لە باشووری عەرەبستان

دوابەدوای ھەڵمەتی دوورەنگێوەکانی ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، سێ لەشکریی سەعودی لە ناوچەی عەسیر ھەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان کوژران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی میھر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە، سەرچاوەیەکی سەربازی ڕایگەیاند: یەکەی دوورەنگێوەکانی ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دوو لەشکریی سەعودییان لە بنکەی ئەلعیروان لە شاری ڕوبوعە ھەڵکەوتوو لە عەسیری  باشووری عەرەبستان پێکا.

لەشکرییەکی دیکەی سەعودیش لە دەڤەری ڕبوعە لە لایەن دوورەنگێوەکانی ھێزەکانی یەمەنەوە کوژرا.

ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن  ھەروەھا ترۆمبیلێکی سەربازیی سەعودییان لە بوارگەی تەوال ھەڵکەوتوو لە جیزان دایە بەر پەلامار کە ئەمەش کوژران و بریندار بوونی سەرنشینەکانی ئەو ترۆمبیلەی لێ کەوتەوە.

ھێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ھەروەھا توانییان ئەو بنکانەی کە دەڕوانن بەسەر ڕێگای یارمەتی گەیاندن بە ھێزە بەکرێگیراوەکانی سەعودی لە شارستانی وازعیەی ڕۆژئاوای پارێزگای تەعز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن بستێننەوە.

ھێزەکانی یەمەن لە کاردانەوە بە شاڵاوی دەست درێژکارانیش بنکەوبارەگاکانی ڕژێمی ئالی سەعودو بەکرێگیراوەکانی ئەم ڕژێمەیان لە یەمەن و نێوخۆی خاکی عەرەبستان دایەبەر ھەڵمەت و پەلامار.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکەوبە پاڵپشتیی ئەمریکا لە مارسی 2015 ەوە هێرشێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کرد هەتا لەم ڕێگایەوە بتوانێ عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەو هەڵاتوی یەمەن بگەڕێنێتەوە بۆ سەر دەستەڵات کە لە ئەنجامی ئەم دەست درێژکارییە هەزاران شارومەندی بێ دەرەتانی یەمەنی گیانیان سپاردووەو ملوێنان کەسیش هەڵوەداو ئاوارە بوونە.

ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

 

سەرپەیڤ