پیلانی ئەمریکاو عەرەبستانی سەعودی وئیمارات بۆ داگیر کرانی بەندەری حوده یدەی یەمەن
گۆڤاری ئەمریکایی واڵ ستریت ژورناڵ ڕاپۆرتی دا ، ئەمریکا خەریکی لێکدانەوەی داخوازی ئیمارات بۆ پشتیوانی لە داگیرکرانی بەندەری حودەیدەی یەمەنە.
واڵ ستریت ژورناڵ نوسیی: مایک پو مپئو وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا خوازیاری لێکدانەوەی خیرای داخوازی ئیمارات بریتی لە ناردنی فڕۆکە بی فڕۆکەوانەکانی پیداچوونەوە بۆ یارمەتی بە هاوپەیمانی سەعودی لە هەڵمەتی داگیر کرانی بەندەری حوده یدە بووە ، بەندەریک لە دەریای سوور کە شاڕیی دابین کردنی خوراکی وڵاتی بیست ونۆ ملوین کەسی یەمەن دێتە ئەژمار. وال ستریت ژورناڵ بە گیڕانەوە لەکاربەدەستانی ئەمریکایی وتی: ئیمارات وعەرەبستان بە ئەمریکایان وتووە کە هەتا کاتێک پشتیوانی واشنتۆنیان لە پشت نەبێت ، هەوڵێک بۆ داگیر کرانی بەندەری حودەیدە نادەن . بە پێی نوسینی واڵ ستریت ، کاربەدەستێکی پایەبەرزی ئەمریکا یش کە ناوی بڵاو نەکراوەتەوە ، وتی ئەمریکا نیگەرانە ئەگەر هاوپەیمانی عەرەبستان پەلامار بکاتە سەر حودەیدە ، تەنانەت ئەگەر بیتۆ ئەوکارە بە دروستی ئەنجام بدەن، نەتوانن زال بن بەسەر هێزە یەمەنیەکان . واڵ ستریت ڕاپۆرت ئەدات سەرەڕای سه رقال بوونی کاربەدەستانی ئەمریکایی لەبەر وتووێژەکانی کوریای باکوور، مژاری پشتیوانی ئەمریکا لە ئیمارات وعەرەبستانی سەعودی لە شەڕی یەمەن ،بۆ واشنتۆن بووە بە خیرایەکی جیدی . شەڕی هاوپەیمانی بە سەرکردایەتی عەرەبستان لە دژی خەڵکی یەمەن لە ساڵی دووهەزارو پازدە دەسپێکرا وبە لاگری وپشتیوانی ئەمریکا هەتا ئێستاکە بووە بە هۆی کوژرانی فرەتر لە چواردە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزارکەس وئاوارە وهەڵوەدا بوونی ملوینان یەمەنی .