دڕندەکاری نوێی سەعوودیا لە یەمەن - نۆ ئەندامی بنەماڵەیەکی یەمەنی کوژران
لەئاکامی پەلاماری ڕۆژی دووشەمی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕیژیمی سەعوودیا بۆسەر پارێزگای سەعدەی باکووری یەمەن 9 کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی یەمەنی بۆ وێنە چەن ژن و منداڵ بوونە قوربانی .
فڕۆکە شەڕکەرەکانی سەعوودی هەروەها تڕوموبیلێکیان لە شاڕێیەک لە شاری عەبس لە پارێزگای حەجە دایە بەر پەلامار کە بووە هۆی کوژرانی سەرنشینێکی ئەو تڕوموبیلە و بریندار بوونی کەسێک . عەرەبیتان بە لاگری ئەمریکا ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی 2015 وە دەستی دایە دەسدرێژی سەربازی بۆس ەر یەمەن و گەمارۆی زەوینی دەریایی و ئاسمانی ئەو وڵاتە . شەڕنانەوەی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە یەمەن تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە چواردە هەزار یەمەنی بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملێونان ی ەمەنی . دەسدرێژی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی تووشی کەمبوونی توندی مەوادی خواردەمەنی و دەوا و دەرمان کردووە . ڕژیمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانی خۆِان لەو وڵاتە .