حوزه‌یران 06, 2018 07:58 Asia/Tehran
  • سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن : پەلاماری سعودیەکان بۆسەر یەمەن بە پاڵپشتی ئەمریکاو ڕژێمی زایۆنیستی ئەنجام بووە

محەممەد عەلی حووسی سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆڕشی یەمەن شەوی چوارشەم لەمیانەی وتووێژێک لەگەڵ کەناڵی مەیادینی لوبنان وتیشی : پەلاماری هێزەکانی سعوودیا بۆسەر لێوارەکانی ڕۆژئاوایی یەمەن و حەدیدە بە پاڵپشتی ئەمریکاو ڕژێمی زایونیستی ئەنجام بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، محەممەد عەلی حوسی  ڕۆژی پێنج شەممە سی و یەکەمی مانگی مەی ڕایگەیاند بوو  لێوارەکانی  حەدیدە دەبێتە  گۆڕستانی دەستدرێژکاران  . 

هێزی ڕژێمی سعودی و ئیماراتی  لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە ئۆپراسیۆنێکیان بە ئامانجی  داگیرکردنی بەندەری حەدیدە لە ڕۆژاوای یەمەن دەست پێکردووە  . 

بەندەری حەدیدە  سەرەکی ترین  ڕێگەی ناردنی یارمەتی مرۆڤدوستانە بۆ یەمەنە.

ڕێکخراوی نەتەوەکان ئەم دواییە ڕایگەیاندووە بەرامبەر بەو ڕووداوانەی  کەلەشاری بەندەریی حەدیدەی یەمەن ڕوو دەدەن  نیگەرانە.

  عەرەبستان لە مارچی ٢٠١٥ەوە لە تەشکی هاوپەیمانی لە چەند وڵاتی عەرەبی لە وان ئیمارات و بەیارمەتی چرا سەوزی ئەمریکا پەلامارەکانی بەربڵاویان دژی یەمەن دەستپێکردووە ، بە بۆنەی گەڕاندنەوەی "عەبد ڕەبە مەنسوورهادی"  سەرۆک کۆماری لەکار کشاوەی ئەم وڵاتە بۆ سەر دەستەڵات؛ بە ئامانجەکان و زیدەخوازییەکانی سیاسی خۆی دەستی ڕابگات. ڕەژیمی سەعوودی وهاوپەیمانەکانی تا بە ئێستا بە هۆی خۆراگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە دەستیان بەهیچکام لە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە دا ڕابگات.

 

 

 

سەرپەیڤ