پەلاماری مووشەکیی یەمەنییەکان بۆسەر بنکەی سەربازیی عەرەبستان
یەکەی مووشەکی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، شەوی هەینی بنکەی چەکدارانی عەرەبستانیان لە باشووری ئەم وڵاتە بە چەند مووشەک، داوەتەبەر پەلامار.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵی مەسیرەی یەمەن، یەکەی مووشەکیی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن، بنکەی سەربازیی عەرەبستانیان لە دوو ناوچەی نەجران و خەمیس مەشیت بە مووشەکی بالستیک داوەتە بەر پەلامار .
بەرلەمە شەرەف لوقمان وتەبێژی هێزی یەمەنی پێداگریان کرد بوو، بنکە و هەروەها دامەزراوەکانی ئابووریی دەستدرێژکارانی سعودی هەتا کاتێک بایکۆت و دەستدرێژی ئەوان بە دژی یەمەن درێژەی هەبێت، دەکەوێتە بەر مووشەکی یەمەنییەکان.
هێزی بەرگریانەی سوپا ولیژنەکانی جەماوەریی یەمەن سەرباری بایکۆتی هەمەلایەنەی ئەم وڵاتە لەلایەن ڕژێمی ئالی سعود، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ، پەرە دەستێنێ .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەند وڵاتی تر لە مانگی مارسی ساڵی 2015 ەوە دەستیان داوەتە پەلاماری سەربازی بۆسەر یەمەن و بایکۆتی زەوینی ، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتە.
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لەیەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی .