نیگەرانی لەمەڕ سیاسەتی دەرەوەیی وناوخۆیی ئالی سەعوود
سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان رۆژی هەینی لە رۆژی جیهانیی قودس لەنێو هەزاران کەس لە خەڵک لەباشووری لوبنان وێڕای وشداریدان لەبارەی فیتنەی سەعوودی ، ڕایگەیاند: مەترسیدارترین پیلانی دوژمن گەڵاڵەی ئەمریکیی"مامەڵەی سەدە"یە کە ئامانجەکەی کۆتایی هێنان و سەرپۆش دانان لەسەر پرسی فەلەستین و ڕادەست کردنی قودس و پیرۆزایەتییەکانی بە رژیمی داگیرکەری زایۆنییە.
سەید حەسەن نەسروڵڵا، سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵا وتی کە ژمارێک کەسایەتی و لایەن بە قەڵەم و بەزمان رایانگەیاندووە کە زایۆنییەکان لە فەلەستین و قودس خاوەن مافن و عەرەبستانی سەعوودی بەرپرسی ئەو ئاژاوەگێڕییەیە. سی دەزگەی مافی مرۆیی نێودەوڵەتیش بەدەرکردنی بەیاننامەیەک داوایان لە عەرەبستان کرد هەموو چالاکوانانی مافی مرۆڤ کە لەو وڵاتە گیراون، خێرا ئازاد بکات. هەڵوێست گرتنی بەرفراوان لەدژ سیاسەتەکانی ئالی سەعوود قووڵی نیگەرانی ڕوولەپەرە لەمەڕ سیاسەتی پڕهەڕەشەو گوڕەشەی ئەو رژێمە کە شوێنهاتی نەرێنی بۆ گەلانی ناوچەو خەڵکی عەرەبستان بووە، دەرخستووە. لەئاستی ناوچەییدا رژیمی ئالی سەعوود بەسیاسەتی ئاژاوەگێڕانەی خۆی و داکۆکی لە تاقمە تیرۆریستی-تەکفیرییەکان و بەدەسوەردانەکانی، یەک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ناهێمنکەر و ناجێگیرکەری ناوچەیە. ئەو سیاسەتەی ئالی سەعوود بەئاشکرا لە عێراق و سووریا بەرچاو دەکەوێ. ئەوە لەکاتێکدایە کە سیاسەتی چەواشەکارانەی رژیمی ئالی سەعوود بەوەندە نابڕێتەوەو ئەو رژیمە بە هەڵایساندنی شەڕ لەدژ یەمەن ڕاستەوخۆ دەستی داوەتە وێران کاریی و کوشت و بڕ لەوڵاتانی ئیسلامی. رژیمی ئالی سەعوود لە مەترسیدارترین هەوڵی خەیانەتکارانەی خۆی وەک بەڕێوەبەری سیاسەتە دیکتەکراوەکانی ئەمریکا لە ناوچە شوێنگری پیلانی هەمەلایەنەی نوێی ئەمریکا لەژێرناوی"مامەڵەی سەدە"یە. سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەنیازە گەڵاڵەی نوێی سازان ناسراو بە مامەڵەی سەدە بەسەر فەلەستینیان داسەپێنێ.
کەناڵی ئەلمەسیرە ڕاپۆری دا؛ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تەلەبیب بۆ قودسی داگیرکراو، ئێستا لەهەوڵدایە لەمانگی ژۆئەن گەڵاڵەی نوێی سازان بەسەر فەلەستینیان دابسەپێنێ. ماڵپەڕی میدل ئیست ئای، ماوەیەک لەوەپێش ڕاپۆری دا، بەرپرسانی سەعوودی کۆپیەکی گەڵاڵەی نوێی سازانیان وەرگرتووە. ئەلمەسیرە لەڕاپۆرەکەی، ئەو ڕەوتەی بەنیشانەی"شەراکەتی پیلانگێڕان لەدژ ئارمانجی فەلەستین" زانی. یەک لەئامانجە سەرەکییەکانی مامەڵەی سەدە، سڕینەوەی پرسی فەلەستین و هەروەها زاڵبوونی ئیسرائیل بەسەر ناوچەداو بەتاڵان بردنی سامان وداراییەکانی ناوچەیە. لەچوارچێوەی ئەو گەڵاڵە پیلانگێڕییەدا بوو کە کردەی دوژمنکارانەی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزەکەی بۆ قودس لەنێو بێ دەنگەی مەرگهێنی خونکاران و دەسەڵاتدارانی عەرەبی بەسەرکردایەتی عەرەبستان سەری گرت. هەڵبەت نیگەرانی لەسیاسەتەکانی ئالی سەعوود تەنیا بە سیاسەتی پڕلەمەترسیی ئەو رژیمە لەئاستی دەرەوەیی بەرتەسک نابێتەوەو خەڵکی عەرەبستانیش هەردەم گرفتاری سیاسەتی توندوتیژانەی ئەو رژیمە سەرکوتکار و ملهوڕەن.
زیاتر لە سی هەزار بەندکراوی سیاسی و ئێعدامی ژمارێکی زۆر لەنەیارانی ئەو رژیمە ، بەهۆی سیاسەتی سەرکوتکارانەی ئالی سەعوود بووە. خاڵی جێی سەرنج ئەوەیە کە سەرکوت کردن لەعەرەبستان لەسەردەمی دەسەڵاتدارەتی مەلیک سەلمان پەرەی سەندووەو ئەو سەرکوتکاریانە لەچوارچێوەی بەناو چاکسازی گەلێکدا ئەنجام دەگرێ کە مەحەممەد بن سەلمان پاشمیری ئەو وڵاتە، ئاڵاهەڵگریەتی کە ئەوەش قووڵی فێڵ و دهۆ و هەڵخەڵەتانی رژیمی ئالی سەعوود بەتایبەت ماڵباتی سەلمانی ئاشکراتر کردووە. گۆڕانکارییەکانی ناوچەو عەرەبستان واپێشان ئەدا کە نە خەڵکی ناوچەو نە خەڵکی عەرەبستان لە شەڕڕی رژیمی ئالی سەعوود لەئەماندا نەبوون و ئەوەش، هۆشیاری زیاتری کۆمەڵگای جیهانی وهەروەها پێویستیی هەڵس و کەوت لەگەڵ وەها رژیمێکی شەڕخواز و سەرکوتکار، دەخاتەوە بیر.