حوزه‌یران 11, 2018 13:55 Asia/Tehran
  • هاوکاریی دوو ونیو ملیار دۆڵاریی عەرەبستان و ئیمارات و کوێت بە ئەردەن

عەرەبستان ئیمارات و کوێت رێککەوتن لەسەر پێشکەش کردنی هەگبەیەکی دوو و نیو ملیار دۆڵاریی هاوکاریی ئابووری بە حکومەتی ئەردەن بۆ تێپەڕین لە کێشە ئابوریەکان .

بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، ئەم ریککەوتنە دوای یەک کاژێر وتووێژ لە دانیشتنی سەرلەبەیانی رۆژی دوشەممەی سەلمان کوڕی عەبدولعەزیز پادشای عەرەبستان ، عەبدوڵڵای دوهەم پادشای ئەردەن ، «محمد بن راشد آل مکتوم» جێگری سەرۆکی حکومەتی ئیمارات و دەسەڵاتداری دوبەی و «شیخ صباح الاحمد الجابر الصباح» میری کوێت لە کۆشکی سەفا لە شاری مەککە هاتە دەست .  شای سعودی شەممەی رابردوو خوازیاری بەڕێوەچوونی داینشتنی سەرانی چوار وڵاتی عەرەبی بو بە مەبەستی چارەسەیریی کێشە و گرفتەکانی ئەردەن .

ئاڵۆزیەکان لە ئەردەن دوای ئەوە دەست پێبوو کە حکومەت نرخی سووتەمەنی زیاد کرد و رایگەیاند : یاسای نوێی باج جێبەجێ دەکات . ئەم ناڕەزایەتیانە بووە هۆی کەوتین حکومەتی هانی ئەلمولقی سەرۆک وەزیرانی ئەردەن و دوای بەڵێنی عومەر رەزاز سەرۆک وەزیرانی نوێ بۆ هەڵوەشاندنی یاسای باج ، دامرکا .

رژێمی سعودی بە نیازە بە هاوکاری کردنی ئەردەن ، حکومەتی عەممان پێناوداری خۆی بکات و لە نەیارەتی ئەگەریی ئەم وڵاتە لە بەر امبەر پرۆژە زایۆینی - ئەمریکیەکان لە ناوچەکەدا کەم بکاتەوە .

سەرپەیڤ