تەقێندرانی موشەکی زلزالی دوو ی یەمەن بۆ سەر شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە تەعیز
هێزە یەمەنیەکان لە وڵامدانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکارانەی عەرەبستان بۆ سەر ئەم وڵاتە ، شوێنی کۆبوونەوەی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ناوچەی " مەقنبە " سەربە پارێزگەی تەعیز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەنیان بە موشەکی بالستیک ی " زلزالی دوو " دایە بەر پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ دوشەممەی ئەلعالەم ، هێزەکانی یەمەنی ڕایانگەیاند : بە هۆی تەقەی ئەم موشەکە ژمارەیەک لە بەکرێگیراوانی سەعودی لە " مەقەنبە" کوژران وبریندار بوون. یەکەی موشەکی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن ئێوارەی دوێنێ شەو یەکشەمەیش موشەکەییکی نیوان بڕی بالستیکیان بەرەو شاروچکەی سەنعەتی " جیزان لە باشووری عەرەبستان هاویشت. هەرلەم حاڵەدا ،دوور ئەنگیوەکانی سوپای یەمەن لە ناوچەی " مەقنبە" توانیان هەشت کەس لە بەکرێگیروانی سوپای سەعودی بکوژن. هێزەکانی یەمەنی هەروەها توانیان پیشڕەوی سوپای سەعودی وبەکرێگیراوانی سەربەوان بەرەو ناوچەی" جەبل ئیم بی سی" لە جیزان" ی عەرەبستان پووچەڵ بکەنەوە وزیانی مادی وگیانی زۆریان پێ بگەیەنن. یەکەی توپخانەیی سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن یش بە توپخانە شوێنی کۆبوونەوەی سەربازانی سەعودیان لە ناوچەی " حەسن ئەلحیماد" لەنەجرانی عەرەبستانیان دایە بەر پەلامار.