شەڕی بە ئاشکرای ئەمریکا دژ بە یەمەن
جێگری وتەبێژی سوپای یەمەن ڕایگەیاند: لە قۆناغی شەڕ لەگەڵ دارەدەستە خۆجێی و ناوچەییەکانی وەک ئیمارات و عەرەبستان دەرباز بووین و ئێستا پێمان ناوەتە قۆناغی شەڕی دژ بە دوژمنی سەرەکی واتە ئەمریکا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم؛ "عەزیز راشد" جێگری وتەبێژی سوپای یەمەن ڕۆژی دووشەممە بە ئاماژە بە شکست هێنانی دوژمنانی سەرەکی بەو هەموو کەرەستەی جەنگییە پێشکەوتووەیان بەرامبەر بە هێزە یەمەنییەکان وتی: داخوازی دوژمنانی ناوچەیی لەوان ئیمارات لە شەڕی یەمەن بۆ خۆوەردانی راستەوخۆی ئەمریکا ئەوەی بۆ هەموان دەرخست کە واشینگتۆن دوژمنی سەرەکیی گەلی یەمەنە.
بە وتەی جێگری وتەبێژی سوپای یەمەن، سوپای ئەمریکا پێشتر ئەزموونی تاڵی لە ڤییەتنام، ئێراق و ئێران بە دەست هێناوە و لە یەمەنیشدا ئەو ئەزموونەی بۆ دووپات دەبێتەوە.
«عبدالملک بدر الدین الحوثی» بەڕێوەبەری گشتیی بزووتنەوەی ئەنساروڵلای یەمەنیش شەڕی دژ بە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە شەڕێکی چارەنووس ساز و بڕوایی زانی و بە وشدار لە حاند فێڵبازییەکانی ژمارێک زلهێزی نێهودەڵەتی کە هەوڵ دەدەن زاڵێتی خۆیان بە سەر ناوچەکە داسەپێنن، جەختی کرد لە سەر ئەوەی کە گەلی یەکەم ئەوەی لە دەستی بێ دەیکات بۆ راوەستان بەرامبەر بەو زلهێزانە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە ١٤هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
هێزە یەمەنییەکانیش لە کاردانەوە بە هێرشەکانی دەسدرێژکاران، بنکە و مەتەرێزی هێزەکانی ڕژێمی ئالی سەعود و بەکرێگیراوانی لە یەمەن و نێو خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلامار.