حوزه‌یران 14, 2018 12:09 Asia/Tehran
  • فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی دیسان خەڵکی یەمەنیان بە بۆمبی قەدەغە بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان سەر لە بەیانی ئەمڕۆ (پێنجشەممە) دیسان پارێزگای سەعدەیان لە باکووری یەمەن بە بۆمبی هێشوویی بۆردومان کرد.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵیی ئەلمەسیرەی یەمەن؛ فڕۆکە جەنگییە بۆمبهاوێژەکانی عەرەبستان ناوچەی خەزوان لە شاری کەتافی پارێزگای سەعدەیان بە بۆمبی هێشوویی بۆردومان کرد کە ئەو بۆمبە لە جیهاندا بە چەکی قەدەغە ناسراوە.

لە ساڵانی ئەمدواییەدا پارێزگای سەعدەی یەمەن بەردەوام وەبەر بۆمبی هێشوویی هێزەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی کەوتووە.

عەرەبستان لە سای بێدەنگە کردنی کۆمەڵگەی نیودەوڵەتی بۆ بەچۆکدا هێنانی گەلی یەمەن، هەموو چەشنە چەکی قەدەغە لەوان بۆمبی هێشوویی و فۆسفۆڕی بەکار دێنێ بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووە بە هیچکام لە ئامانجەکانی.

فرۆشرانی بۆمبی هێشوویی سازکراو لە ئەمریکا و بەریتانیا بە عەرەبستان و دەکارهێنانی ئەو بۆمبانە دژ بە خەڵکی مەدەنیی یەمەن لە کاتێکدا بەردەوامە کە دەکارهێنانی ئەو بۆمبانە بە پێی "کۆنڤانسیۆنی چەکی هێشوویی" پەسەن کراوی ٢٠٠٨، قەدەغەیە.

لە لایەکی دیکەوە ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا باسی کوژرانی لانیکەم  چوار سەربازی ئەم وڵاتە لە شەڕ و پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی بزووتنەوەی ئەنسارووڵلا لە ڕۆژاوای یەمەنی کرد و ڕایگەیاند: ئەو سەربازە ئیماراتیانە لە شاری حەدیدە کوژراون.

هێزەکانی سەر بە "عەبدوڕەبە مەنسوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکارهێناوی یەمەن بە پشتیوانیی هاوپەیمانیی سەعوودی لە سەر لەبەیانی ڕۆژی ڕابردووە پەلامارەکانیان بۆ دەست گرتن بە سەر شار و بەندەری حەدیدە توندتر کردۆتەوە.

هێزە سەربازییەکانی ڕژێمی سەعوودی و ئیماراتی لە یەک مانگ لەمەوبەرەوە ئۆپەراسیۆنێکیان بە مەبەستی دەس گرتن بە سەر بەندەری حەیدە، سەرەکیترین ڕێگای ناردنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەن، دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ