زاڵ بوونی هێزەکانی یەمەنی بەسەر چەن بنکەی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە تەعەز "
ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن توانیان زاڵ بن بەسەر ژومارێک لە بنکەکانی بەکرێگیراوانی سەعودی لە پارێزگای تەعەز لە باشووری ڕۆژئاوای یەمەن .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ڕۆژی شەمەی هەواڵدەریی مێهر بە گێڕانەوە لە ئەلمەسیرە ؛ هێزە یەمەنیەکان لە ماوەی چەن ئوپڕاسیوندا توانیان کونتڕۆڵی بنکەکانی " کریفات " ئەلسەرمین " ئەلعەریش و ئەبعەر سوفلا" سەر بە هێزەکانی بەکرێگیراوی سەعوودی بگرنەدەس . لە هەمان حاڵدا ئوپڕاسیونی بەکرێگیراوانی سەعوودی بۆ زاڵ بوون بە سەر بنکەی ئەلمەتون لە پارێزگای ئەلجوف لە باکووری یەمەن بە بەرەگار بوونەوەی هێزە یەمەنیەکان ڕووبەڕووی شکست بوویەوە . هەروەها هێزە یەمەنیەکان توانیان 20 تڕوموبیلی سەربازی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە کەرانەی ڕۆژئاوایی یەمەن لەناو ببەن . عەرەبستان لە مارسی 2015وە بە لاگری ئەمریکا و بە بیانووی گەڕانەوەی عەبد ڕەبە مەنسوور هادی سەرۆک کۆماری دەس لە کار کشاوەی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات پەلاکارگەلێکی بەربڵاو دژی ئەو وڵاتەی دەس پێیکرد ئەو پەلامارانە تا ئێستا بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 14 هەزار یەمەنی و بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی ملوێنان یەمەنی . هێزەکانی یەمەنی لە کاردانەوە بە پەلاماری دەسدرێژکاران ، بنکەکانی ڕژیمی ئالی سەعوود و بەکرێگیراوان لە یەمەن و ناوخۆی خاکی عەرەبستان دەدەنە بەر پەلامار .