زاڵبوونی هێزە یەمەنیەکان بەسەر بەلەمێکی جەنگیی دەسدرێژکاران لە ئەلحەدیدە
حوزهیران 17, 2018 11:25 Asia/Tehran
بەرپرسی لیژنەی باڵای شوڕشی یەمەن سەرلەبەیانی یەکشەممە باسی زاڵبوونی هێزە یەمەنیەکانی کرد بەسەر بەلەمێکی جەنگیی دەسدرێژکاران لە لێوارەکانی حەدیدە.
بەپێی راپۆرتی ئیرنا ، موحەممەد عەلی حوسی بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە بارودۆخی دەسدرێژکاران لە لێواری حەدیدە باش نیە گوتی : ئەم بەلەمە جەنگیە هی فەڕەنسە یان ئەمریکایە .
موحەممەد عەلی حوسی لەم دواییانەدا جەختی کربووەوە هێڵی لێواریی حەدیدە دەبێتە گۆڕستانی دەسدرێژکاران . هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سعودی لە چوار شەممەی رابردووەوە پەلاماری بەرفراوانی بۆ داگیر کردنی بەندەری حەدیدەی یەمەن دەستپێکردووە . بەندەری حەدیدە سەرەکی ترین ڕێگەی ناردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ یەمەنە .
رێکخراوی نەتەوەکانیش رایگەیاندووە بەپەرۆشی ئەو گۆڕانکاریانە کە لە بەندەری حەیدە ڕوو ئەدەن .