حوزه‌یران 17, 2018 18:02 Asia/Tehran
  • وتە بێژی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی: گەلی یەمەن داگیرکاران لە خاک دەنێژن

"عەبدولسەلام جابێر" وتە بێژی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن ڕایگەیاند: هەر چەشنە کارێکی گەمژانە و نەزانانە لە لایەن دەستدرێژکاران و بەکرێگیراوانی سەعوودی ڕووبدات، لێواری ڕۆژئاوایی دەکەین بە گۆرستانی ئەوان.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری میهر بە گێرانەوە لە ئیسپۆتێنیک، "عەبدولسەلام جابیر" وتی: گەلی یەمەن، داگیرکاران لە قوولایی ناوچەی "تەهامە" لە ستانی حەدیدە(ڕۆژئاوای یەمەن) دەنیژن.

وتە بیژی دەوڵەتی ڕزگاری نیشتمانی یەمەن بە ئاماژە بە کووشتاری خەڵکی یەمەن لە لایەن هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی لە بەرەی لێواری رۆژئاوایی ئەم وڵاتە وتیشی: دانیشتووانی ستانەکانی باشووری یەمەن دوا بە دوای زەخت وگوشاری ئەندامانی ئەم هاوپەیمانییە بۆ رۆیشتن بە بەرەی لێواری ڕۆژئاوایی یان لەلایەن هێزەکانی یەمەنییەوە دەکوژرێن و ئەگەریش زیندوو بمێنن ، دەکەونە بەر پەلاماریی فڕۆکە جەنگییە کانی هاوپەیمانی دەستدریژکار .

عەبدولسەلام جابیر هەروەها ئامادەیی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ شەڕی لێواری رۆژئاوایی واوەتر لە بۆچوونیی داگیرکاران و بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی زانی. دوا بە دوای لەقاو درانی بەشداری هێزەکانی تایبەتی فەرەنسا لە تەنیشت سەربازییەکانی ئیمارات لە پەلامار بۆ سەر شاری حەدیدە، هەواڵدەری یۆرونیوز هەواڵی لە قۆڵبەست کرانی چەند فەرەنسەوی لە نزیکی بەندەری ئەم شارە دا.

 ماڵپەری هەواڵی عەدەن ئەلغەد لە میدیاکانیی نزیک لە ئیمارات لە یەمەن یش دۆیشەو دانی بەوە داناوە: هێزە یەمەنییەکان گۆردانێک لە دەستدریژکارانی سەعوودی یان لە میحوەری ئۆپەراسیۆنی حەدیدە کە گەرەکیان بوو دزە بکەنە نێو ئەم شارە، گەمارو داوە.

هەوڵی دەستدرێژکاران بە پشتیوانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ داگیر کرانی بەندەری حەدیدە بە هۆی خۆڕاگری سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بەرەوڕووی شکست بوویەوە .

بە بڕوای چاویاران؛ شەڕ لە بەندەری ستراتژیکی حەدیدەی یەمەن کە وەکوو تەنیا بوارگەی گەییشتنی یارمەتییەکانی ئینسانی بۆ ئەم وڵاتەیە لانیکەم بە ٢٥٠ هەزار قووربانی، ڕەوشی ئەم وڵاتە پتر لە ڕابردوو ئالۆزکاوتر دەکات.

سەرپەیڤ