حوزه‌یران 18, 2018 12:44 Asia/Tehran
  • دامەزرانی نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بۆ حەجج لە عەرەبستان

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەجج و زیارەتی ئێران ڕایگەیاندووە: بە سەرنج دانی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەگەڵ بەرپرسانی حەججی عەرەبستان، نووسینگەی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئێران بۆ چارەسەر کردنی کێشەو گرفتی شیمانەیی زیارەتکارانی حەججی تەمەتوعی ئەمساڵ، لەو وڵاتەدا وەڕێ دەخرێ و چالاکیی خۆی بەرلە ناردرانی زیارەتکاران دەست پێ دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئیرنا، حەمید موحەممەدی سەرۆکی ڕێکخراوەی حەجج و زیارەتی ئێران وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە نزیکەی سێ ھەزار کەس کادێری ناردراو لە قەواخی ستاف و پزیشک و بەشی گواستنەوەو نیشتەجێ کردن بەرپرسی ئەنجام دانی کاروباری ھاوپەیوەند بە کاروباری زیارەتکارانی حەججی تەمەتوعی ئەمساڵن، وتیشی: تەواوی ئەو کادێرانەی کە ڕەوانەی ع ەرەبستان دەکرێن بە پێی پێداویستیی جۆربەجۆری زیارەتکاران، ھەریەکەو جۆرێک خزمەتگوزاری ئاراستە دەکەن.

سەرۆکی ڕێکخراوەی حەجج و زیارەتی ئێران وتیشی: بە سەرنجدانی ئەمەی کە لەسەدا حەفتاوپێنجی زیارەتکارانی ئێرانی تەمەنیان لە سەرەوەی پەنجا ساڵە و زۆربەیان لە دۆخێکی تایبەتی دان، نزیکەی سێسەد ژن و پیاوی پزیشکی پسپۆڕ بۆ خزمەتکردنی ئەم زیارەتکارانە ڕەوانەی عەرەبستان دەکرێن.

ئەمساڵ ھەشتاوپێنج ھەزارو دووسەد زیارەتکاری ئێرانی لە ڕێگای بیست فڕگەوە بەشداریی ئاھەنگی حەججی تەمەتوع دەکەن. ناردرانی زیارەتکاران بەرەو عەرەبستان لە ١٨ی ژولایەوە دەست پێ دەکات.

سەرپەیڤ