ئەنساڕوڵڵا :خەباتکارانی یەمەنی هێڵی فریاگوزاری دەسدرێژکارانیان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوایی پچڕاند .
ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی : خەباتکارانی ئەو وڵاتە هێڵی فریاگوزاری هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکارانی سەعوودیان لە کەنارەکانی ڕۆژئاوایی پچڕاند .
بە گوێرەی ڕاپوڕتی کاناڵی ئەلعالەم موحەمەد ئەلبەخیتی ئەندامی مەکتەب سیاسی بزووتنەوەی ئەنساڕوڵڵا وێڕای ئاماژە بە گەمارۆی ئەندامانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی و پچڕاندنی هێڵی فریاگوزاری ئەوان بە دوای داهێنانی کردەوەی هێزەکانی خۆڕاگری یەمەن وتیشی : ئەمڕۆکە جن و جوڵی هێزەکانی دەسدرێژکار بە پێی پێداویستیە سەربازیەکان نیە بەڵکوو تەنیا بو وەدەس هێنانی دەسکەوتی مێدیاییە . ئەلبخیتی تاکتیکەکانی دوژمن بە هۆکاری سەرەکی داسەپێندرانی خەسارگەلی بەربڵاو بەوان زانی و ڕایگەیاند : چڕ بوونەوەی ئەندامانی هاوپەیمانیی سەعوودی بەسەر ناوچەی کەناری ڕۆژئاوایی بووە هِۆ پێشکەوتنی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکان لە بەرەکانی یدکە دا بۆ وێنە بەرەی حەرەز ، ئەلجوف و نەجران بوو . کاربەدەستانی یەمەنی هەروەها ڕاگەیندراوەکانی گەمژانەی ئەنوەر قەرقاش وەزیری ڕاوێژکار لە وەزارەتی دەرەوەی ئیماراتیان لە مەڕ پاشەکشەی بە بێ پێش مەرجی ئەرتەش و لێژنە جەماوەریەکان لە حودەیدەیان لە پناو دووپات کردنەوەی هەڵیت وپەڵیتەکانی چوار ساڵی ڕابردووی دەسدرێژکاران زانی و ڕایگەیاند ئەو داخوازیە شەرمهێنەرە تەنیا بۆ سەرپ ۆش دانان بە سەر شکستی مەیدانی و ناکامیەکانی بەربڵاوی دوژمنانە . شەرەف لوقمان وتەبێژی ئەرتەش ی ەمەن ڕۆژی دووشەمە پێشڕەوی هێزەکانی هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعوودی لە حودیەدەی بەخەون و خەیاڵ زانی و وتیشی : بەرەی کەناری ڕۆژئاوایی هەموو دەسدرێژکاران لەنا و دەبات . مێدیاکانی سەر بە هاوپەیمانی سەعوودی لە ڕۆژی شەمە 16 ژوئەن بە وەڕێخستنی شەڕی دەرونی و پڕوپاگەندەیی دژی هێزەکانی یەمەنی دەستیان کردووە بە بڵاو کردنەوەی هەواڵەکان و جم جوڵی دەسدرێژکاران لە حودیدە .