حوزه‌یران 20, 2018 12:46 Asia/Tehran
  • کوژرانی سەرکردەی بەکرێگیراوانی ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن

سەرچاوە سەربازییەکانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان ڕایانگەیاند: سەرکردەی بەکرێگیراوانی سەربە ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن کوژراوە .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی کەناڵی ئەلعالەم، بە قسەی لەشکریانی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان، کوژرانی ئەو سەرکردە سەعودییە دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە یەکەی موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای یەمەن ئێوارەی دوێنێ شەو زنجیرە ھەڵمەتێکیان بۆ سەر بنکەوبارەگای بەکرێگیراوانی سەعودی لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن ئەنجام دا.

سەرچاوەیەکی سەربازیی یەمەنیش باسی کوژران و بریندار بوونی دەیان کەس لە دەست درێژکارانی کردووە لە شاڵاوێکیاندا بۆ سەرگوێئاوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن و تێک شکێندرانی بیست ترۆمبیلی زرێداری دەست درێژکاران و بە دەستکەوت گیرانی دە تاکبەری ئەو ھێزانە.

سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ھەروەھا ھێڵی فریاکەوتنی لەشکریانی سەعودییان لە دەڤەرەکانی (ئەلنەخیلە)و(ئەلمەجیلیس) لە گوێئاوەکانی ڕۆژئاوا پچڕاندووە. لە (ئەلدریھمی) ش دەیان کەس لە دەست درێژکارانی سەعودی کوژران و کەرەستەو تفاقەکانیان لەنێو براو پاشماوەکەشیان ھەڵاتن.

ھەر لەم حاڵەدا سەرچاوەکانی یەمەنی وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپەرچ دانەوەی شاڵاوی بەکرێگیراوانی سەعودی لە ناوچەکانی جەبەل شیعر و ڕۆژئاوای مەجازە لە پارێزگای عەسیری عەرەبستان ڕایانگەیاندووە: لەم پێکدادانەدا کۆمەڵێک لە بەکرێگیراوان کوژراون و یاخود بریندار بوونە.

عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی  ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی  یەمەن وەشاندووە و و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.

 

سەرپەیڤ