حوزه‌یران 21, 2018 01:01 Asia/Tehran

"محەممەد عەلی حەوسی" سەرۆکی لیژنەی باڵای شۆرشی یەمەن لە توئیتێک دا باسی لە ژێر کۆنتڕۆڵ بوونی فڕۆکە خانەی "ئەلحۆدەیدە"ی کردووە .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەواڵدەری مێهر،"محەممەد عەلی ئەلحوسی" لەم تۆئیتەدا ڕایگەیاند: شەڕ  تەنیا لە فڕۆکە خانە دا نییە، شەڕ لێوارییە و سەرکەوتن هەر بۆ گەلی یەمەنە و جگە لە داخ و مەخابن بۆ داگیرکارەکان و خەیانەتکارەکان  نامینێتەوە.

"ئەلحوسی" بە ئاماژە دان بە زۆربوونەوەی ژماری کوژراوانی هێزەکانی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری  سەعوودی-ئیماراتی، وتیشی: زۆرێک لە فەرماندەرانی ئەم هاوپەیمانییە لە شەڕێک دا کە درێژەی هەیە کوژراون و ئیدعای دوژمان لە بارەی زاڵبوون بە سەر فڕۆکە خانەی "ئەلحۆدەیدە" درۆیە.

 هەر لەم حالە دا ،"عەلی ئەلقحووم" ئەندامیی مەکتەبی سیاسیی ئەنسارۆڵڵای یەمەن  ڕایگەیاند: شەڕ لە لێواری ئەڵحۆدەیدە تا ئەلخوخە درێژەی هەیە. ئەو بە باسکردنی ئەمەی ئەم شەڕە بۆ یەمەن چارەنووس سازە جەختیکرد: دوژمن بە دوای شەڕی دەروونی دژی دانیشتووانی ئەم ناوچەیەیە بەڵام دەستپێشخەری هەروا لەدەست سوپاو لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دایە.هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی لە ١٣ ژوئەن پەلامارگەلێکی بەربڵاوی بۆ داگیر کردنی بەندەری حۆدەیدە، رۆژئاوای یەمەن دەستپێکردووە. بەندەری ئەلحۆدەیدە سەرەکیترین ڕێگای ناردنی یارمەتییەکانی مرۆڤدۆستانەیە بۆ یەمەن .

سەرپەیڤ