نەیارەتیی قەتەر لەگەڵ کردەوەکانی عەرەبستان لە یەمەن
وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە وڵاتاکەی نەیاری کردەوەکانی هاوپەیمانیی سەعوودی لە یەمەندایە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیربنا؛ شیخ "محەممەد بن عەبدوڕەحمان ئالی سانی" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر ڕۆژی پێنجشەممە لە پەرلەمانی ئەرووپا ، دانوستانی بە تەنیا ڕێگاچارەی قەیرانی یەمەن زانی و وتی: دٶحە داکۆکی دەکات لە پاوەجێیی و ئاسایشی خەڵکی یەمەن.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.
دەسدرێژیی سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.
ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.