خۆپیشاندانی دژە ئەمریکی و سعودی لە یەمەن
هەزاران کەس لەخەڵکی حودەیدەی یەمەن ئێوارەی ڕۆژی هەینی بە بەڕێوەبردنی خۆپیشاندانی دژی دەستدرێژکاری هاوپەیمانیی ئەمریکی سعودی بۆسەر ئەم شارە ، ناڕەزایەتییان دەربڕی و بێ دەنگە کردنی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبەرامبەر تاوانکارییەکانی عەرەبستان و هاودەستانیان ، ئیدانە کرد .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی مەسیرەی یەمەن، خەڵکی یەمەن لەم خۆپیشاندانە بە بەرزکردنەوەی دروشمی دەستدرێژکاری هاوپەیمانیی ئەمریکی سعودی بۆسەر ئەم وڵاتەیان ئیدانە کرد و لەسەر پێویستی هاوپشتی و بەرەنگار بوونەوەی هەوڵی دەستدرێژکاران بۆسەر حودەیدە ، پێداگرییان کرد .
بەشداران لەم خۆپیشاندانەدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ، ئەمریکا، عەرەبستان و ئیماراتیان بە بەرپرسی تاوانکارییەکان و دواهاتی گەمارۆی یەمەن ڕاگەیاند .
هەروەها بەشداران لە خۆپیشاندانەکە خوازیاری بەرپرس بوون و داکۆکردن لەخەڵکی حودەیدەیان کرد لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە.
لە بەیاننامەی بەشداران لە خۆپیشاندانی ڕۆژی هەینی حودەیدە، هەروەها لەسەر داکۆکی کردنی گەلی یەمەن لە سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لە بەرامبەر دەستدرێژکاران، پێداگری کراوە.
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و چەن وڵاتی عەرەبی لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری ئەم وڵاتەیان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ درانی هەمەلایەنەی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لە یەمەندا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.