کوژرانی دەیان هێزی سعودی لە پەلاماری یەمەنییەکان
هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن لە وڵامی تاوانکارییەکانی ئالی سعود بە دژی خەڵکی یەمەن لە پەلامار بۆسەر بنکە و مەتەرێزی هێزی سعودی لە باشووری عەرەبستان، دەیان کەس لەوانیان کوشت و یان برینداریان کردن .
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی مەسیرەی یەمەن، هێزی یەمەنی بەیانی ڕۆژی شەممە پەلاماریان کردەسەر یەکێک لە مەتەرێزەکانی هێزی سعودی لە نەجران لە باشووری عەرەبستان کە بە هۆیەوە سەرباری کوژران یان بریندار بوون دەیان هێزی سعودی ، چەکەکانیشیان کەوتە دەستی هێزی یەمەنی .
هەرلەم حاڵەدا یەکەی مووشەکیی سوپای یەمەنیش بنکەی هێزی سعودیان لە ناوچەی مەجازە لە پارێزگەی عەسیری عەرەبستان داوەتەبەر پەلامار .
هەروەها یەکەی تۆپخانەی سوپای یەمەن بنکەی سەربازانی سعودییان لە ناوچەی فەریزە لە جیزانی عەرەبستان داوەتەبەر پەلامار .
عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا و چەن وڵاتی عەرەبی لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە بیانووی گەڕاندنەوەی "عەبدوڕەبە مەسنوور هادی" سەرۆک کۆماری واز لەکار هێناوی یەمەن بۆ سەر دەسەڵات، پەلاماری ئەم وڵاتەیان داوە بەڵام تا ئێستا وێڕای هەموو پەلامارە ئاسمانییەکان و گەمارۆ درانی هەمەلایەنەی یەمەن، لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی ئەم وڵاتە نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لە یەمەندا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.
شەڕخوازی عەرەبستان و هاوپەیمانانی لە یەمەن تائێستا بووەتە هۆی کوژرانی زۆرتر لە چواردە هەزار یەمەنی، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوابەر بوونی بە ملوێنان یەمەنی.
دەستدرێژکاری سەربازیی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی توندی خۆراک و دەرمان کردووە.
ڕژێمی سعودی و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتە بگەن.