حوزه‌یران 24, 2018 11:23 Asia/Tehran
  • وتەبێژی سوپای یەمەن: فڕگەی حودەیدە بە تەواوی هێمنە

وتەبێژی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕایگەیاند فڕگەی حودەیدە بە تەواوی هێمنە و لە کونترۆڵی تۆکمەوتەواوی سوپای ئەم وڵاتە دایە.

شەرەف لوقمان، وتەبێژی سوپا و لیژنەکانی جەماوەریی یەمەن ڕوژی شەممە لە وتووێژ لەگەڵ مەیادین بە ئاماژەدان بە هێور بوونی تۆکمەوتەواوی  فڕگەی حودەیدە  دوای پەلاماری هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری  عەرەبی بە سەرکردایەتیی  عەرەبستان بۆسەر لێوارەکانی ڕۆژاوایی وتی :  گەمارۆی دەستدرێژکاران لەلایەن سوپا و لیژنەکانی جەماوەری، چارەنووسی شەڕ لە حودەیدە و تەسلیم بوونی دەستدرێژکاران بە هێزی خۆڕاگریی، مسۆگەرکردووە.

زەیف شامی ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی  بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەنیش ڕۆژی  شەممە لە وتووێژ لەگەڵ  ماڵپەڕی ئەنساروڵڵا  بە ئاماژەدان بە کۆبوونەوەی وەزیرانی زانیاری گەیاندنی  هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سعودی لە شاری جەدە وتی  : هەوڵی ئەم هاوپەیمانییە بۆ نانەوەی شەڕی دەروونی بەدژی یەمەن شکستی هێناوە و ئەم کۆبوونەوەیە بۆ شاردنەوەی ناکامییەکانی ئەم دواییەی ئەوانە.

هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی  ئەم دواییە ئۆپراسیونی سەربازیی  ناسراو بە سەرکەوتنی زێڕینیان بە ئامانجی داگیرکردنی بەندەری حودەیدە  و فڕگەی  حودەیدە دەست پێکرد  تا لەم ڕێگایەوە تەنیا بازگەی گرینگی هێزی شۆڕشگێڕ و  ئەنساروڵڵای یەمەن  بپچڕێنن.

سەرباری ئیدیعای پەیتاپەیتای  میدیاکانی هاوپەیمانیی دەستدرێژکار سەبارەت بە داگیرکردنی فڕگەی  حودەیدە هێزی سوپا و لیژنەکانی جەماوەری یەمەن لەم فڕگەیە دان و بەرەڤانی لێ دەکەن.

سەرپەیڤ