تێک شکێندرانی چەک و کەرەستەی بەکرێگیراوانی سعودی لە حودەیدەی یەمەن
سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند : هێزی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا توانیان لۆرییەکی هەڵگری چەکەمەنی سەربە هاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی لە حودەیدە تێک بشکێنن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئەم سەرچاوە سەربازییە وتی : ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە لەبەر تێک شکێندرانی لۆرییەکی هەڵگری چەک و تەقەمەنی سەربە بەکرێگیراوانی سعودی لە باکووری ناوچەی دەریهمی لە حودەیدە ، تەقینەوەیەکی قورس ڕووی دا .
هەرلەم حاڵەدا هێزی یەمەنی دوای ئەوەی بەشێکی زۆر لە پشتوێنی گەمارۆدان بەدژی بەکرێگیراوانی سعودیان هێمن کردەوە، یەکەی دوورئەنگێوەکانی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا گەیشتنە هێڵی لێوارەیی .
سەرچاوەیەکی سەربازیی نیزیک لە وەزارەتی بەرگری یەمەن وتی : یەکەی ئەندازیاریی سەربازیی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا بەیانی ئەمڕۆ شەممە چوار ئوتوموبیلی سەربازیی هەڵگری چەند سەربازی ئیماراتیان لە ناوچەی وازعییە ، تێک شکاند.
سەرچاوە سەربازییەکان ڕایانگەیاند: یەکەی دوورەنگێوەکانی یەمەنیش دوای گەیشتن بۆنێو بەرەی تێکهەڵچوون لە لێوارەکانی ڕۆژاوایی یەمەن، سێ بەکرێگیراوی سعودیان لە ڕۆژهەڵاتی جەبیلە لە ناوچەی تەحتیایان کوشت.
هێزی سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵاش ئەمڕۆ پەلاماریان کردە سەر بنکەیەکی بەکرێگیراوانی هاوپەیمانی سعودی لە ناوچەیەک لە نەجران لە باشووری عەرەبستان و ژومارێک لەوانیان کوشت.
هێزی یەمەنی هەروەها ئۆپراسیۆنێکیان لە بەرەی لەحەج لە باشووری ئەم وڵاتە ئەنجام داکە بە هۆیەوە ژومارێکی تر لە بەکرێگیراوانی سعودی کوژران.