ھێرشی موشەکیانەی یەمەنییەکان بۆ سەر ڕیاز
سەرچاوەکانی سەعودی شەوی دووشەممە باسی شاڵاوی موشەکیی سوپای یەمەن بۆ سەر ڕیازیان کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ھەڵسوڕاوان و بەکارھێنانی ئینتێرنتێتیی سەعودی ڕایانگەیاندووە، زرمەی چەندین تەقینەوە لە ڕیازدا بیستراوە.
یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە بینای وەزارەتی بەرەڤانیی عەرەبستان و چەندین بنکەی سەر بە پاشایەتیی عەرەبستانی لە ڕیازدا داوەتە بەر ھەڵمەتی چەند موشەکی باڵستیکی ( بەرکان ، ئێچ ٢).
یەکەی دژە ئاسمانیی عەرەبستان بانگەشەی ئەوەی کردووە کە موشەکێکی باڵستیکی بە بەرزایی ڕیازدا تەقاندووەتەوە.
ئەمەش لە حاڵێکدایە کە یەکەی موشەکیی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن ڕایگەیاندووە کە تەواوی موشەکەکانی ئامانجەکانی خۆیانیان پێکەوە.
ھێشتا ھیچ ڕاپۆرتێک لە بارەی زیانەکانی ئەم ھەڵمەتانە بڵاو نەبووەتەوە.
پێشتر شەرەف لوقمان وتەبێژی سوپای یەمەن پێی داگرتبوو کە، بنکەو ھەروەھا دامەزراوە ئابوورییەکانی دەست درێژکاران ھەتا ئەو کاتەی کە گەمارۆو دەست درێژکارییەکانیان دژی یەمەن بەردەوام بێت دەکەونە بەر شاڵاوی موشەکەکانی یەمەن.
ئاستی توانایی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن سەرباری گەمارۆ ھەمەلایەنەکانی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعودی ڕۆژلەدوای ڕۆژ بەرزتر دەبێتەوە .
عەرەبستانی سەعودی وێڕای پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ بڕێک لە وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە لە مارسی دووهەزاروپانزەوە شاڵاوێکی بەربڵاوی دژی یەمەن دەست پێ کردووە و هاوکات ئەم وڵاتەی لە وشکانی و دەریاو ئاسمانەوە گەمارۆداوە. ئەمە جیا لەوەی کە ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە بە تەواوی خاپوور کراون و جەماوەری ئەم وڵاتە بەرەوڕووی دیاردەی دەگمەن و بەربڵاوی برسیەتی و نەخۆشیی بەربڵاو لەوانە کۆلێرا بوونەتەوە بە تایبەت منداڵان و بەساڵاچووان. ڕێکخراوەی نەتەوەکان ڕایگەیاندووە، بە تێکڕایی نزیکەی نۆزدە ملوێن یەمەنی بە پتر لە دوو لە سێی تێکڕای حەشیمەتی ئەم وڵاتە پێویستیان بە یارمەتی و پشتیوانییە.
بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەم دامەزراوە نێونەتەوەییە، هێرشە ئاسمانییە بێ بڕانەوەکان و شەڕ لەم وڵاتەدا زەرەرو زیانێکی قورسی بەسەر جەماوەری یەمەن دا سەپاندووەو زەبرێکی قورسیشی لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکانی یەمەن وەشاندووە و هاوکات ڕێگاشی لە گەییشتنی یارمەتیی مرۆڤ دۆستانە بەم وڵاتە گرتووە.
دەست درێژکاریی سەربازییانەی عەرەبستان ھەروەھا وڵاتی دەستکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەم بوونی خۆراک و داوو دەرمان کردووەتەوە.
ڕژێمی سەعودی و ھاوپەیمانەکانی ھەتاکوو ئێستا لەبەر بەرخۆدانی جەماوەری یەمەن نەیانتوانیوە بە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا بگەن کە ھەمان بەدەستەڵات گەیاندنی دەستنیاکانی خۆیانە.