کوژران و برینداربوونی ژمارێک لە بەکرێگیراوانی سەعوودی لە یەمەن
ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی لە پارێزگاکانی لەحج ، تەعز وسەنعای یەمەن بەدەست هێزە یەمەنییەکان کوژران ویان بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆری ئەمڕۆ چوارشەممەی هەواڵدەریی ئەلمەسیرە، سەرچاوەیەکی سەربازی لە پارێزگای لەحج وتی: سوپاو لێژنە جەماوەریەکانی یەمەن توانیان زاڵبن بەسەر زنجیرە چیاکانی "التناب" لەبەرەکانی «الشریجه» و «السحی» و وێڕای کوشتنی ژمارێک بەکرێگیراوی سەعودی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی ئەوان تێک بشکێنن.
هێزەکانی سوپاو لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن، پەلاماری بەکرێگیراوانی سەعوودییان لە بەرەی "حمیر"ی سەربە شاری"مقبنە" هەڵکەوتوو لە پارێزگای تەعز لەباشوری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە کەهاوڕێ بوو لەگەڵ داکۆکی ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی عەرەبستان، بەرپەرچ دایەوەو ژمارێک لەوانیان کوشت.
لەشاری "نهم" لە پارێزگای سەنعاش ژمارێک بەکرێگیراوی سەعوودی لەهێرشی بێ ئاکام بەمەبەستی پێشڕەوی بەرەو "تپە الرباح" لەلایەن هێزە یەمەنییەکان کوژران و ژمارێکیش بریندار بوون.
فڕۆکە شەڕکەرە دەسدرێژکارەکانی سەعوودی ناوچەی "مذاب" لە شاری"الصفرا" لە پارێزگای سەعدە لەباکووری یەمەنیان بۆردومان کرد.
رژیمی سەعوودی وهاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە هیچ کام لە ئامانجەکانیان لەو وڵاتە بەدەست بخەن.