ئیدیعای ئیمارات: ئۆپراسیۆنی سەربازی لە ئەلحودەیدەی یەمەن دەوەستێندرێ
ئیمارات وەک یەک لە ئەندامانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی، پاش تێپەڕینی نزیک بە دوومانگ لە دەسپێکی ئۆپراسیۆن بۆ داگیرکرانی پارێزگای حودەیدەی یەمەن و لاوازی لە داگیرکردنی، ڕایگەیاند؛ رایگەیاند؛ ئەو ئۆپراسیۆنە بەبیانووی مۆڵەت دان بە دانوستانە سیاسییەکان بەشێوەی کاتی ڕادەگیردرێ.
بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، "ئەنوەر قرقاش" وەزیری ڕاوێژکاری دەوڵەتی ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوەیی ئەمڕۆ یەکشەممە لەپەیجەکەی لە توئیتەردا ئیدیعای کرد؛ ئەو کردەیە لەئاراستەی ئاسانکرانی فەرمانبەرێتی "مارتین گریفیتس" نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەمەڕ کشانەوەی بێ شەرت ومەرجی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە شاری حودەیدەو بەندەرەکەی، ئەنجامی گرتووە.
نوێنەری تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن پێشتر وتبووی، بەزوویی بەهاواهەنگیی ئەنجامدراو، لایەنەکانی تێوەگلاوی شەڕ لە یەمەن، دانوستان دەکەن.
گریفیتس هەروەها وێڕای وشداریدان لەمەڕ شپرزەبوونی رەوشی مرۆیی لە ڕۆژاوای یەمەن، وتی: قووڵبوونەوەی کێشەکان لە بەندەری حودەیدە(ڕۆژاوای یەمەن) شوێنهاتی سیاسی و مرۆیی مەترسیداری بەدواوە دەبێ.
هێزەکانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعوودی بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئینگلیز و فەڕانسە لە(١٣ی ژۆئەن) و سەرباری وشدارییدانەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لەمەڕ کەوتنەبەر مەترسیی گیانی کەسانی سیڤیل لەشاری بەندەری حودەیدە، هێرش بۆسەر ئەو شارەیان دەسپێکرد بەڵام تائێستا نەیانتوانیوە شارو یان بەندەری حودەیدە داگیربکەن و خەسار و زیانی زۆریان وێکەوتووە.