ته‌مووز 02, 2018 13:30 Asia/Tehran
  • فەرماندەرێکی ئەمریکی بووە یەخسیری هێزەکانی ئەنساڕوڵڵای یەمەن

میدیا یەمەنیەکانی رایانگەیاند : یەکێک لە فەرماندەرانی کۆمپانیای ئەمریکی بلەک واتێر کە بۆ ئیمارات شەڕ دەکەن و نزیک بە موحەمەد کوڕی زاید شازادەی جێنشینی ئیماراتە بە دەستی ئەرتەش و گوردانە جەماەوەریەکانی یەمەن یەخسیر کراوە .

بەپێی راپۆرتی رۆژی دوشەممەی ئیرنا ، ئەم میدیایانە بە گێڕانەوە  لە سەرچاوە ئاگادارەکان وتیشیان : ئەم کەسە کە دەتوانێ گۆڕانکاری ستراتژیک بە قازانجی یەمەنیەکان تۆمار بکات لە فەرماندەرانی مەیدانیی و خەڵکی ئەمریکایە .

خاوەنی لاپەڕەی لەقاودەری " بێ سێبەر " لە توویتێکدا کە پێدەچێ لە ئەفسەرانی دەزگای ئاسایشیی ئیماراتیش بێ رایگەیاند : ئەرتەشی یەمەن و گروپی ئەنساڕوڵڵا یەکێک لە فەرماندەرانی بلەک واتێریان گرتووە کە لە گەڵ ئێمەدا گرێبەستی هەیە کە بەمزوانە فیلمەکەی بڵاودەبێتەوە .

بلەک واتێر کۆمپیانیەکی ئاسایشی و تایبەتیی لەشکەریی ئەمریکیە کە بە وەرگرتنی پارەیەکی  زۆر راژەکاریی سەربازیی دەخاتەڕوو .

ئەوە لە کاتێک دایە کە ئەنوەر قرقاش وەزیری راوێژکاری ئیمارات بۆ کاروباری دەرەوەیی رۆژی رابردوو باسی وەستانی هەڵمەتی داگیرکردنی پارێزگەی حودەیدەی یەمەنی کرد بە بیانووی دەرفەت دان بە دانوستانی سیاسی .

سەرپەیڤ